كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن دوو هێرشـبه‌ری خۆكوژ به لایه‌نی كه‌م 4 كه‌سیان كوشتووه و 17 ی دیكه‌شـیان برینداركردووه له هێرشـێـكدا له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێـكی
شیعه له شـارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له باكوری ڕۆژئاوای عێراق.
پـۆلیس ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایش ته‌قه‌یان له هه‌ردوو خۆكوژه‌كه كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا توانیویانه له كاتی نوێژی هه‌ینیدا له‌به‌رده‌می مزگه‌وته‌كه‌دا خۆیان بته‌قێننه‌وه.
له هه‌واڵه‌كانی دیكه، له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت 2 گومانباری ئه‌لقاعیده‌یان له عێراق ده‌ستگیركردووه، ده‌ڵێن ده‌ستیان له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا هه‌بووه كه له 29 ی یه‌كدا ڕوویداوه. ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكری ده‌ڵێت یه‌ك له گومانباره‌كان كه‌سی ژماره یه‌ك بووه كه ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا به دوایدا ده‌گه‌ڕا.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنه‌كه ده‌ڵێت 5 گومانباری دیكه‌ی ئه‌لقاعیده كه ده‌سـتیان له دانانی بۆمبی سه‌ره‌ڕێ هه‌بووه له تاجی گیراون.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ئه‌میر گۆران په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری موسڵ له په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح زانیاری زیاتر ده‌دات و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.