ڕۆژنامه‌یه‌كی سه‌ره‌كی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش ڕازیبووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زانیاریـیه‌كان بداته لێـكۆڵه‌رانی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
كه ده‌ڵێت ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ئێران كاریـكردووه له‌سه‌ر دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ڕۆژی هه‌ینی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له زاری دیپـلـۆماتانی ئه‌مریكی و بیانیـیه‌وه ڕایگه‌یاند كه ئه‌م بڕیاره دراوه، به‌ڵام ناوه‌رۆكی زانیاریـیه‌كان ڕوون نیـیه.
ڕاپـۆرتێـكی موخابه‌راتی ئه‌مریكا له مانگی دوانزه بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا هاتبوو ئێران كاری دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی له سـاڵی 2003 ڕاگراتبوو.
ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی زانیاری نیشتیمانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئێران توانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌ستپـێـبكاته‌وه. ڕاپـۆرته‌كه ده‌شڵێت بۆی هه‌یه ئێران له سـاڵی 2010 بۆ 2015 ئه‌وه‌نده یۆرانیۆمی پـیتێنراوی هه‌بێت كه بتوانێت بۆ چه‌كی ناوه‌كی به‌كاریـبهێنێت.
ئێران هه‌رگیز دانی به‌وه‌دا نه‌ناوه كه كار بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی بكات و ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و ته‌نها بۆ به‌كارهێنانی مه‌ده‌نیـیه.