سه‌رۆك بوش فشـار ده‌خات سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا تا به خێرایی ئه‌و قانونه نوێ بكه‌نه‌وه كه ڕێـگه به ده‌زگاكانی زانیاری ئه‌مریكا ده‌دات چاودێری په‌یوه‌ه‌ندیـیه‌كانی گومانباره تێرۆریسـته‌كان بكه‌ن به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له دادگاوه. مۆڵه‌تی كاركردن به قانونه‌كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆتایی پێدێت ئه‌گه‌ربێت نوێ نه‌كرێته‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشـكی سـپی سكه‌ت سـتێرنز ڕاپۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان شـایان پاشـا و جانی دیلان به كوردی ئاماده‌یان كردووه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ژیانی ژماره‌یه‌كی بێ ئه‌ندازه‌ی ئه‌مریكیـیه‌كان له‌سه‌ر توانایی كارمه‌ندانی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ چاودێری په‌یوه‌ندیـیه‌كان له‌گه‌ڵ گومان لێـكراوه تێرۆریسته‌كاندا ڕاده‌وه‌ستێت.
" له‌م كاته له شـوێنێـكدا له جیهان تێرۆریسته‌كان پـلانێـكی نوێ داده‌نێن بۆ هێرشـبردنه سه‌ر وڵاته‌كه‌مان. ئامانجیان هێنانی وێرانیـیه بۆ لای ئێمه كه وا بكات 11 سێپته‌مبه‌ر هیچبێت."
سـیناتۆره‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌نگیان دا له‌سه‌ر نوێـكردنه‌وه‌ی پـرۆگرامی گوێـگرتنی حكومه‌ت كه بریتیـیه له به‌ندێـكی مشتومڕكراو له‌سه‌ر كه به گوێره‌ی ڕێ ده‌گرێت له شـكایه‌تكردن له كۆمپانیاكانی ته‌له‌فون به‌هۆی ڕۆڵیان له دابینكردنی سه‌جه‌ره‌كانی ته‌له‌فون بۆ حكومه‌ت.
سه‌رۆك بوش گوتی به‌نده‌كه ڕه‌وایانه‌یه و ته‌نها پاراستن بۆ كۆمپانیاكانی ته‌له‌فون دابین ده‌كات كه له چاودێریكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كان له‌گه‌ڵ گومان لێـكراوه تێرۆریسـته‌كاندا یارمه‌تیـیان داوه.
" بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پلانی دوژمنان بدۆزینه‌وه ئێمه پـێویستیمان به هاوكاری كۆمپانیاكانی تیلیكومونیكه‌یشن هه‌یه، واته ته‌له‌فون و بێ سیم و ئنته‌رنێت. ئه‌گه‌ربێت و ئه‌م كۆمپانیانه بدرێنه دادگا له‌وانه‌یه به بلیۆنه‌ها دۆلار له‌سه‌ریان بكه‌وێت، ئه‌وان نایه‌ن به‌شـداری بكه‌ن، ئه‌وان یارمه‌تیمان ناده‌ن، ئه‌وان یارمه‌تی ناده‌ن له پاراستنی ئه‌مه‌ریكا."
ئه‌م به‌نده كه مافی پاراسـتنی دا به كۆمپانیاكانی ته‌له‌فون په‌سه‌ندكرا سه‌ره‌ڕای دژایه‌تكردنی دیموكراته‌كانی سینات كه ده‌ڵێن نابێت كۆنگرس پاراسـتنێـكی ته‌واو دابین بكات بۆ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی ڕۆڵیان هه‌بووه له پـرۆگرامی گوێـگرتن له‌و كاته‌ی هێشـتا ڕێی پـێنه‌درابوو.
له كاتێـكدا سه‌رۆك ده‌ڵێت پاراسـتنه‌كه گرنگه بۆ سه‌رگرتنی پـرۆگرامه‌كه و دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێن كات و زانیاری زیاتریان پـێویسـته سه‌باره‌ت به پـرۆگرامه مشـتومڕكراو له‌سه‌ره‌كه به‌ر له‌وه‌ی له‌سه‌ر مافی پاراسـتنیان قایل بن.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هه‌چ هه‌وڵێـك بۆ دووباره درێژه پـێدانی پـرۆگرامه‌كه به شێوه‌یه‌كی كاتی ڤیتۆ ده‌كات تا كاتی زیاتر بدات به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتووێـژ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه بكه‌ن. قانونه‌كه‌ی كه ڕێـگه ئه‌دات حكومه‌ت چاودێری په‌یوه‌ندیـیه‌كان بكات له‌گه‌ڵ تێرۆریسـته گومان لێـكراوه‌كانه مۆڵه‌ته‌كه‌ی له ڕۆژی هه‌ینیدا به‌سه‌ر ده‌چێت.