یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕوسـیا پاش 11 كاتژمێر له وتووێـژكردن بۆ نزیـكردنه‌وه‌ی
جیاوازیــیه‌كانیان سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی ناوچه‌ی كۆسـۆڤۆی دابڕاو له سـڕبیا سه‌رنه‌كه‌وتوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕۆسیا سێرگی لاڤرۆڤ پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا له ده‌ره‌وه‌ی پایته‌ختی سـلۆڤانیا ئه‌و قسـانه‌ی كردووه.
سـڕبیا و ڕوسـیای هاوپه‌یمانی دێرینی به توندی دژ به ڕاگه‌یاندنی چاوه‌ڕوان كراوی سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆن كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا سـێرگی لاڤرۆڤ له ڕۆژی سێشه‌ممه هۆشـداری دا ڕاگه‌یاندنی یه‌كلایه‌نانه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌وانه‌یه بـبێته كاردانه‌وه له زنجیره جیابوونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كان له به‌شـه‌كانی تری ئه‌وروپادا.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و زۆربه‌ی حكومه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پـشـتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ ده‌كه‌ن.
لاڤرۆڤ له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و وتی خۆشبین نیـیه له‌باره‌ی پـێشه‌وه‌چوونه‌كان سه‌باره‌ت به كێشـه‌كه.