دكتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له
گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان باس له چۆنێتی په‌سـه‌ندكردنی له سه‌دا 17 ی بودجه‌ی سـاڵی 2008 ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت هه‌ردوو لایه‌نی ئیتلافی شیعه‌كان و ته‌وافوقی سـوننه‌كان ڕه‌زامه‌ندیـیان له‌سه‌ر له سه‌دا 17 ی بودجه‌كه بۆ هه‌رێمی كوردسـتان په‌سه‌ندكردووه به‌و مه‌رجه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رژمێریـیه‌كی فه‌رمی دانیشـتوانی عێراق ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به بودجه‌ی وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه‌ش دكتۆر مه‌حمود گوتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش نووسـراوه پـێویسته سه‌رۆك وه‌زیری عێراق و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سه‌له‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:28 خوله‌كه.