سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسـترالیا كێفن ڕه‌د داوای لێـبوردنی مێژوویی له خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی
ئه‌و وڵاته كرد سه‌باره‌ت به به‌دڕه‌فتاری ڕابردوو له‌گه‌ڵیاندا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناو په‌رله‌مانی ئوسـترالی به‌ڕێز ڕه‌د ئه‌و داوای لێـبوردنه‌ی خسـته ڕوو و تیایدا دانی به ناڵاندنی زۆری ئه‌و خه‌ڵـكانه دانا كه به‌هۆی سـیاسه‌ت و قانونه‌كانی پـێشـووی ئوسـترالیاوه.
له بری حكومه‌تی ئوسـترالی به‌ڕێز ڕه‌د په‌شیمانی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به سووكایه‌تی پـێـكردن و به كه‌م زانینی خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌كانی دانیشـتووی ئوسـترالیا. به‌ڕێز ڕه‌د به تایبه‌تی داوای لێـبوردنی كرد سه‌باره‌ت به‌و ئازارانه‌ی كه به‌هۆی گواسـتنه‌وه‌ی خه‌ڵـكانی ڕه‌سه‌نی ئوسـترالیا و منداڵانی دورگه‌ی تۆرێس و جیاكردنه‌وه‌یان له خێزانه‌كانیان، ئه‌وه‌ی له مێژوو ناسـراوه به نه‌وه‌ی دزراو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسـترالیا به‌ڵێنی باشـكردنی باری گوزه‌رانی دانیشـتوانی ڕه‌سه‌نی ئوسـترالیای دا ئه‌وانه‌ی كه 17 سـاڵ كه‌متر له‌چاو كه‌سـانی تری ئوسـترالیا ده‌ژین.
هاوكات به هه‌زاران كه‌س له كانبێرای پایته‌خت كۆمه‌ڵ بوون له ناویاندا خه‌ڵـكانی ڕه‌سه‌ن بۆ زه‌ماوه‌ندگێڕانی ئه‌و بۆنه‌یه.