ڕۆژی سێشه‌ممه و له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا سـیناتۆر باراك ئۆباما توانی له پـێشـبڕكێی هه‌ر سێ سـتانه‌كانی ڤێرجینیا و مه‌ریلاند و واشـنتی پایته‌خت سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی هێله‌ری كلنتندا بهێنێت، به‌وه‌ش ئه‌م دوو كاندیده‌ی دیموكراته‌كان زۆر له یه‌ك نزیـك ده‌بنه‌وه. هاوكات سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ینیش له به‌ره‌ی كۆماریـیه‌كان سه‌ركه‌وتنی چاكی له به‌رامبه‌ر مایك هه‌كه‌بی فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی سـتانی ئه‌ركه‌نسـاسدا تۆماركرد.
له‌م باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
له‌م هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـی‌یانه‌دا هه‌ردوو كاندیدی دیموكراته‌كان سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن
وسـیناتۆر باراك ئۆباما وه‌ك له ئه‌نجامه‌كانی ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌كاندا هاتوون زۆر له‌یه‌ك نزیـكن چ له سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له سـتانه‌كاندا و چ له ده‌نگی نوێنه‌رانیشـدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا له سـتانه‌كانی مه‌ریلاند و ڤێرجینا و له واشـنتن DC ی پایته‌ختیشدا هه‌ریه‌ك له‌م دوو كاندیده هه‌ڵمه‌تێـكی به‌رفراوانیان كردبوو تا بتوانن سه‌ركه‌وتنی تیادا به‌ده‌ست بهێنن، وه‌لێ ئه‌وه بوو سـیناتۆر ئۆباما توانی سه‌ركه‌وتنێـكی به‌رچاو به‌ده‌سـتبهێنێت، به‌مه‌ش وه‌ك ده‌گوترێت له ئێستادا سـیناتۆر باراك ئۆباما به ئاسـتێـكی كه‌م له پـێش سـیناتۆر هێله‌ری كلنتنه‌وه‌یه له ده‌نگه‌كانی نوێنه‌راندا.
دكتۆر كاثرین مایكڵ نووسه‌ری عێراقی نیشـته‌جێ له ئه‌مریكا ده‌ڵێت سـیناتۆر ئۆباما توانی له هه‌ڵمه‌ته‌كانیدا په‌یامه‌كه‌ی به باشی بگه‌یه‌نێت.
دكتۆر كاثرین ده‌ڵێت" چونكه ئۆباما توانی له گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یدا بۆ لاوان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنێت و لاوانیش چون به ده‌نگ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردنیـیه‌وه."
هه‌رچی سـیناتۆر هێله‌ری كلنتنیشه هیوایه‌كی زۆری به ده‌نگی نوێنه‌ران هه‌یه وه‌ك
ئه‌وه وایه پـشتی خۆی به‌و ده‌نگدانانه به‌سـتبێت. له ده‌می هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردنیدا له سـتانی مه‌ریلاند سـیناتۆر هێله‌ری به ئاشـكرایی ئاماژه‌ی به‌وه كرد چاوی له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی ڕۆژی 4 ی سێـیه له هه‌ردوو سـتانی ته‌كسـاس و ئۆهایۆ كه له‌و دوو سـتانه‌دا به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه گشـتیـیه‌كان له پـێشـه.
له لایه‌نی كۆماریـیه‌كانیش سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین به هه‌مان شـێوه له مه‌ریلاند و واشـنتن DC و ڤێرجینیاش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه. له سـتانی ڤێرجینیا سـیناتۆر مه‌كـكه‌ین ڕووبه‌ڕووی ڕكابه‌ریـیه‌كی زۆری مایك هه‌كه‌بی فارمانڕه‌وای پـێشـووی سـتانی ئه‌ركه‌نسـاس بۆوه.
سـیناتۆر مه‌كـكه‌ین به شـێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ده‌نگی نوێنه‌راندا وا له پـێش مایك هه‌كه‌بیـیه‌وه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپـۆرته‌ش هه‌كه‌بی ئه‌و داوایانه‌ی لایه‌نگرانی مه‌كـكه‌ینی فه‌رامۆش كردووه كه داوای لێـده‌كه‌ن له‌م پـێشـبڕكێـیه‌ی هه‌ڵـبژاردن
بكشـێته‌وه.
جۆن مه‌كـكه‌ین ده‌ڵێت سه‌نگی خسـتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی پـێویسـتی نوێنه‌ران به‌ده‌سـتبهێنێت بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی ده‌بێته كاندیدی كۆماریـیه‌كان بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی مانگی یازده‌ی سه‌رۆكایه‌تی و هه‌روه‌هاش كۆكردنه‌وه‌ی كۆماریـیه‌كان پـێـكڕا به یه‌كه‌وه.
سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین ده‌ڵێت " ڕێزم بۆ هه‌كه‌بی فه‌رمانڕه‌وا هه‌یه، هه‌میشه‌ش به پـرنسـیبه‌كانی و به هه‌ڵمه‌ته‌كانیشیم زانیوه و ڕێزی لێـده‌گرم و ئه‌وه‌شم گوتووه كارێـكی زۆرمان له پـێشه بیكه‌ین بۆ یه‌كگرتوویی پارتی كۆماریمان."
هه‌رچی سـیناتۆر باراك ئۆباماش بوو له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردنیدا ئاماژه‌ی به شه‌ڕی عێراق كردووه و ده‌یگوت له‌بری ئه‌و سه‌دان ملیۆن دۆلاره‌ی بۆ شه‌ڕی عێراق خه‌رج ده‌كرێت پـێویسـته بۆ خوێندنگا و نه‌خۆشخانه‌كان و خزمه‌تگوزاری تر له ناو ئه‌مریكادا خه‌رج بكرێن. سـیناتۆر باراك ئۆباما له كۆبوونه‌وه‌كانی و قسه‌كردنه‌كانیدا له به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا له زانكۆی مه‌ریلاند به شوێن سه‌ركه‌وتنی تره‌وه بوو به تایبه‌ت پاش ئه‌و زنجیره سه‌ركه‌وتنانه‌ی پـێشـتر به‌ده‌سـتی هێنابوون.
سـیناتۆر ئۆباما ده‌ڵێت" ناتوانین چاوه‌ڕێ بكه‌ین بۆ ڕاگرتنی گه‌رمی جیهانی، ناتوانین چاوه‌ڕێ بكه‌ین تا ئه‌م شه‌ڕه‌ی عێراق كۆتایی پـێ ده‌هێنرێت، ناتوانین چاوه‌ڕێی چاكـكردنی ئه‌م وڵاته بكه‌ین."
ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه ڕیزی دورودرێژ هه‌بوون له به‌رده‌م بنكه‌كانی ده‌نگداندا بۆ دیموكراته‌كان.
ده‌نگده‌رێـك ده‌ڵێت ده‌نگی خۆی به هێله‌ری داوه، وه ده‌شڵێت ئۆبامای ناوێت چونكه له سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ییدا سـاده‌یه و ئه‌زموونێـكی ئه‌وتۆی نیـیه.
ده‌نگده‌رێـكی تریش ده‌ڵێت ئۆباما باشـترین كاندیده له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا.
له میانه‌ی وتارێـكیدا بۆ لایه‌نگرانی له سـتانی وێسكه‌نسن جارێـكی تریش سـیناتۆر ئۆباما جه‌ختی له ڕوانیـنه‌كانی خۆی كرده‌وه بۆ هیوا و بۆ گۆڕانكاری و سه‌نگیشی خسـته سه‌ر جیاوازیـیه‌كانی نێوان خۆی و سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین كه له ئێسـتادا له نیوه زیاتری ده‌نگی نوێنه‌رانی پـێویستی به‌ده‌ستهێناوه تا بـبێته كاندیدی كۆتایی كۆماریـیه‌كان بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.