Accessibility links

هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران مامۆستایه‌كی ئاینی شـاری سـنه‌ ده‌ڕفێنن و پاشـان به‌ ناساغی ئازادی ده‌كه‌ن


مامۆسـتا ئه‌یوبی گه‌نجی پێشنوێژی مزگه‌وتی قوبای شـاری سـنه‌ سێ هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر بێسه‌روشوێن ده‌كرێت و پاشـان ئاشـكرا ده‌بێت كه‌ له‌ لایه‌ن هێزكانی ڕژێمی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و دواتر له‌ ژێر فشـاری خه‌ڵـك ئازادی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ شـێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ ئه‌شـكه‌نجه‌یان داوه‌ تا تووشی نه‌خۆشی ده‌روونیـیان كردووه‌.

بۆ زانینی زیاتر سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه‌ هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ سـامان ڕه‌سوڵپـور له‌ كۆمیته‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كوردسـتانی ئێران سـازكردووه‌.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 3:25 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG