هه‌ڵـبژاردنه سه‌ره‌تایـیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی
دیموكراته‌كان له نێوان سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن و ڕكه‌به‌ری سیناتۆر باراك ئۆباما به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌نگده‌ران له ویلایه‌ته‌كانی مێریلاند، ڤێرجینیا و واشنتن دی سی ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌نگیان ده‌ده‌ن له‌و سێ ناوچه‌یه‌ی كه له سه‌دا 12 ی كۆی نوێنه‌ران دابین ده‌كات.
كلنتن ڕۆژی سێشه‌ممه پـێشـبڕكێـكه‌ی ده‌سـپـێـكرد به پـێشـكه‌وتنێـكی كه‌م به ڕێژه‌ی 1136 به‌رامبه‌ر 1108 به سه‌ر ئۆباما سه‌باره‌ت به ژماره‌ی نوێنه‌رانی پـێویست ده‌كات بۆ كاندیدكردنی له كۆنگره‌ی نیشـتیمانی دیموكرات له كۆتایی ئه‌مسـاڵدا.
هاوكات پـێشه‌وای كاندیدی كۆماریـیه‌كان سـیناتۆر ئه‌ریزۆنا جۆن مه‌كـكه‌ین پـشتیوانی جێب بوشی برای سه‌رۆك بوش و فه‌رمانڕه‌وای پـێشووی فلۆریدای به‌ده‌سـتهێنا. فه‌رمانڕه‌وای پـێشوو مه‌ككه‌ینی ناوبرد به ڕێبه‌رێـكی كۆنه‌پارێزی نیشـتیمان په‌ره‌وه‌ری كه چه‌نده‌ها خۆبه‌خشی له پـێناوی وڵاته‌كه‌یدا كردووه.