كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن دادپارێزانی له‌شـكری له
هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سزای مه‌رگ بسه‌پـێنن به سه‌ر 6 كه‌س له گیراوه‌كانی گوانتانامۆ به‌ی كوبا به تاوانی ئه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كیـیان هه‌بووه له هێرشه تێرۆریستیـیه‌كانی یانزه‌ی سێپـته‌مبه‌ر كه كرانه سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دادپارێزانی له‌شـكری ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و گوناهباركردنانه ڕابگه‌یه‌نن له‌سه‌ر گومانباران، له‌وانه خالید شێخ محه‌مه‌د كه وه‌ك ده‌گوترێت داڕێژه‌ری نه‌خشه‌ی هێرشه‌كان بووه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌نووسێت گومانبارانی تریش گوناهبار ده‌كرێن له‌وانه ڕێـكخه‌ران و ئه‌وانه‌ش كه هاوكاریان كردووه له هێرشه‌كانی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ردا كه تیایدا نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌س كوژران.