دوای هه‌وڵێـكی كوشتنی سه‌رۆكی وڵاتی تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات ئێستا خۆزی ڕامۆس هۆرتای سه‌رۆك له نه‌خۆشـخانه‌یه‌كی ئوسـترالیا له بارودۆخێـكی خراپدایه.
له‌و باره‌یه‌وه پـزیشـكانی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ڵێن به‌ڕێز خۆزێی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نوبڵی ئاشتی له هۆش خراوه و له ڕوشێـكی دژواردایه، به‌ڵام دۆخی ئارامه.
ناوبراو دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌ربازانی یاخیبووان هێرش كرایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له دیلی پایته‌خت و برینداركرا به فڕۆكه گه‌یه‌ندرایه شـاری داروین له ئوسترالیا.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالی كێڤن ڕه‌د ده‌ڵێت له پـێناو پـشتگیریكردن له حكومه‌تی هه‌ڵـبژێردراوی دیموكراتیـیانه‌ی تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات هه‌ر بۆیه سه‌رباز و پـۆلیسی ئوسـترالی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
خانم ئه‌ڵسن كوپه‌ر وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له تیمۆری ڕۆژهه‌ڵات ده‌ڵێت باری وڵات گرژ و ئاڵۆزه به‌ڵام هێمنه. هاوكات په‌یامنێران ده‌ڵێن ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی ئاسایشی به مه‌به‌سـتی پاراسـتنی هێمنی و ئارامی دیلی پایته‌خت بڵاوبوونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوشـتنه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته وته‌بێژی له‌شـكری ده‌ڵێت له میانه‌ی هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ سه‌ر كۆشـكی سه‌رۆك كۆمار پاسه‌وانانی سه‌رۆك ئه‌لفرێدۆ ڕێنادۆی سه‌رۆكی یاخیبووانیان كوشتووه. هاوكات یه‌كێـك له پاسه‌وانانی سه‌رۆك كوژراوه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ڵێت له میانه‌ی هێرشـه‌كه‌ی كه به مه‌به‌ستی كوشتنی سه‌رۆكی وڵات ئه‌نجام درا سه‌رۆك خوزێ ڕامۆس هۆرتا 2 گولـله به‌ر پـشـتی كه‌وتووه‌كه یه‌كێـكیان گه‌ده‌ی بڕیوه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا هێدا بایرۆن له هۆنگ كۆنگه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.