له ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له ناوه‌ندی عێراق به
لایه‌نی كه‌م 19 كه‌س كوژراون، وه له شه‌ڕ و پـێـكدادانێـكیشـدا له ناوچه‌ی باكوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه 22 كه‌س كوژراون.
ئه‌م توندوتیژیـیانه له ده‌مێـكدا ڕوویدا كه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس به سه‌ردانێـكی ناڕاگه‌یه‌ندارو گه‌یشته به‌غدا بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی عێراقیش.
كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له نزیـك بازاڕێـك و خاڵێـكی پـشـكنینی له‌شـكری عێراق له ده‌ره‌وه‌ی شـارۆچكه‌ی به‌له‌د له باكوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها یاخیبووان هێرشـیان كردۆته سه‌ر چه‌ند گوندێـكی باكوری ڕۆژئاوای عێراق و له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پـێـكدادانیان له‌گه‌ڵ میلیشـیاكانی ناوچه‌كه به لایه‌نی كه‌م 22 كه‌س كوژران.
فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌و میلیشـیایانه‌ی له ناوچه‌كه كه له دژی ئه‌لقاعیده له عێراق ده‌جه‌نگن گوتی شه‌ڕه‌كه كاتێـك هه‌ڵـگیرسا كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار په‌لاماری چه‌ند گوندێـكی نزیـك شـاری موسـڵیان دا. گوتیشی به لایه‌نی كه‌م 10 له هێرشبه‌ره‌كان كوژران و هه‌روه‌ها 6 كه‌سیش له هێزه‌كانی خۆیان و 6 هاوڵاتی سڤیلیش كوژراون.
سه‌باره‌ت به‌و شـه‌ڕانه‌ی ده‌وروبه‌ری شـاری موسـڵ په‌یامنێرمان ئه‌میر گۆران له موسـڵه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:43 خوله‌كه.