سیناتۆر هێله‌ری كلنتن و باراك ئۆبامای پاڵێوراوانی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پـێشـبڕكێ و ململانه‌یان بۆ به‌ده‌سـتهێنانی سه‌ركه‌وتن له كۆی ده‌نگه‌كانیان تا ئێستا له یه‌كه‌وه نزیكن و هه‌ردوو پاڵێوراوی دیموكرات هه‌وڵ ده‌ده‌ن له میانه‌ی سێ پـێشـبڕكێی ڕۆژی شه‌ممه‌دا سه‌ركه‌وتنی یه‌كلاكره‌وه تۆمار بكه‌ن.
هه‌ردوو له پاڵێوراوانی ناوبراو به‌ر له سـازدانی ده‌نگدانی به‌رایی ڕۆژی شه‌ممه‌یان له سـتانی واشـنتن و هه‌روه‌ها له ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ردوو حزبی كۆماری و دیموكرات بۆ ده‌ستنیشـانكردنیان له سـتانه‌كانی لیوزیانا و نبراسـكا.
پـێشـتر خانم كلنتن و ئۆباما هه‌ڵمه‌تێـكی سه‌ختی پـێشـبڕكێـیان ئه‌نجام دا.
له ده‌می دوای سـازدانی پـێشـبڕكێی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ی ڕابردووی ناسـراو به سـێشه‌ممه‌ی مه‌زن له‌و كاته‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ده‌نگده‌ران ده‌رفه‌تی هه‌ڵـبژاردنی بژاره‌ی خۆیان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌و سـاته‌ی ململانه‌ی هه‌ردوو پاڵێوراوی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی تاوجۆشی سه‌ندووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه براوه‌ی پاڵێوراوی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ڕووبه‌ڕووی پاڵێوراوی ده‌سـتنیشـانكراوی كۆماریـیه‌كان له هه‌ڵـبژاردنه گشتیـیه‌كه‌ی مانگی یانزه‌دا ده‌بێته‌وه.
سـیناتۆری كۆماری جۆن مه‌كـكه‌ین بۆ نوێنه‌رایه‌تی كۆماریـیه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی له لای زۆرینه په‌سه‌نده ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه پـێشـبڕكێی ده‌ستنیشـانكردنی له كه‌نسـاس و لیوزیانا و واشـنتن به‌ڕێوه ده‌بات.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مریكا سێندی سه‌ین و جێم ماڵۆن له واشـنتنه‌وه ڕاپـۆرتیان ناردووه و هاوكارانمان شـایان پاشـا و شوان سه‌عید و شـایان ڕه‌شید به كوردی ئاماده‌یان كردوون و ده‌توانن گوێبیسـیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.