هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردووه بۆ مه‌سه‌له‌ی له‌تبوونی هه‌ردوو لایه‌نه سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردسـتان، وه له سه‌ره‌تادا ده‌ڵێت:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ماوه‌یه‌ك به‌سه‌رچووه به‌سه‌ر له‌تبوونی دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، واته حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشـانی شـۆرشـگێڕی كوردسـتان، به‌ڵام هه‌میشـه واده‌یه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م جیابوونه‌وانه و هۆكاره‌كانی كه له پـشـتیه‌وه‌ن.
ده‌شێت له هه‌ندێ ڕوانگه‌وه له‌تبوونی پارتێـك یان ڕێـكخراوێـكی سـیاسیـیانه ڕه‌وایی هه‌بێت له ڕوانگه‌ی ئایدیۆلۆژی و بنه‌ما تیۆریـیه‌كان و هاوسه‌نگی هاوكێشـه سـیاسـیـیه‌كان، به‌ڵام وه‌ك ده‌گوترێت ئه‌گه‌ر له‌تبوونه‌كه به‌بێ گوێدانه هه‌لومه‌رج و سـاتی گونجاوی بڕیاردان و ملدانبێت بۆ جیاوازی سـایكۆلۆژی نێوان كه‌سه‌كان ئه‌وا جێی خۆی ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت و به‌رده‌وام پـیاداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌بێت به مه‌به‌ستی تاوتوێـكردن و ئاشـكراكردنی په‌نهانه‌كان له‌م دیارده‌یه‌دا.
ئایا جیاوازیـیه ئایدیۆلۆژیـیه‌كان له نێو حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران‌دا هێنده قوڵبوون ته‌نها به له‌تبوون چاره‌سه‌ر ده‌كرا؟
ئایا گرفته‌كانی ناو سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشـان هێنده ئاڵۆزبوون بوونه مایه‌ی پـێـكهاتنی زه‌مینه‌یه‌كی تری ڕاوبۆچوون و به‌ره‌و له‌تبوونی برد؟
ئه‌م دوو لایه‌نه كه به گه‌وره‌ترین دوو ڕێـكخراوی كوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردسـتاندا داده‌نران وه‌ك ده‌یانگوت هه‌لومه‌رجی دروسـتبوونیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵـگای كوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردسـتاندا. ئه‌وه‌ش كه زۆرێـك له ڕووناكبیرانی كۆمه‌ڵـگای كوردی له‌سه‌ری كۆكن ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕاسـتیـیه كۆمه‌ڵایه‌تیـیه هیچ گۆڕانێـكی وای به سه‌ردا نه‌هاتووه تا بـبێته هۆكارێـك بۆ له‌تبوونی حزب یان كۆمه‌ڵه و به چاوێـكی پـڕ له گومان و پـرسه‌وه ده‌ڕوانـنه ئه‌م له‌تبوونانه. زۆرێـك له ڕووناكبیرانی ئه‌م كۆمه‌ڵـگا كوردیـیه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان له‌و بڕوایه‌دان پـێـكهاته‌ی ستالینیـیانه‌ی حزب و ڕێـكخراوه‌كان هۆكارێـكی ترن له پـشت جودابوونه‌وه‌كان و له‌تبوونه‌وه‌كانه‌وه، هاوكاتیش نه‌بوونی خواست بۆ گۆڕانكاری و ڕیفۆرمیش له ڕوانگه‌كانی هزر و بیركردنه‌وه و جیهان بینیدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11:18 خوله‌كه.