نزیكه‌ی سـاڵێـكه كه كاندیده‌كانی هه‌ردوو پارتی دیموكرات و كۆماری ده‌ستیان به شـاڵاوی هه‌ڵـبژاردن كردووه به ئومێدی وه‌ده‌ستهێنانی پاڵێوراوێتی پارتیـیه‌كه‌یان بۆ پـێـشه‌بڕكێـی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له مانگی یانزه و پاش ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌ڵـبژاردنێـكی سه‌ره‌تایی و كۆنگره‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به ئه‌ندامانی پارتیـیه‌كان، واته كۆكس، له چه‌ند ویلایه‌تێـك، وه سـووپه‌ر تویزده‌یش له ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ی ڕابردوو. پارتی دیموكرات ئێستا دوو كاندیدی ماوه كه سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن وسـیناتۆر باراك ئۆبامایه كه‌وا تا ئێسـتا به‌پـێی ده‌له‌گه‌ته‌كانی وه‌ده‌ستیان هێناوه زۆر له یه‌كه‌وه نزیكن، به‌ڵام له پارتی كۆماری پاش ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانداری پـێشـوو مت ڕۆمنی شـاڵاوی خۆی ڕاگرت ئێسـتا سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین له وه‌ده‌سـتهێنانی پاڵێوراوێتی پارتیـیه‌كه‌ی نزیـك بۆته‌وه. هه‌رچه‌نده هێشتا فه‌رمانداری پـێشـوو مایـك هه‌كه‌بی و ئه‌ندامی كۆنگرێسی ته‌كسـاس ڕه‌ن پۆڵ هێشتا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن.
ئینجا بۆ شـیكردنه‌وه‌ی قانونه‌كانی ده‌نگدان و جیاوازی له نێوان ویلایه‌ته‌كان له ڕووی پـرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌نگدان و ده‌له‌گێت و سـووپه‌ر ده‌له‌گێت و كۆكس و پرایمه‌ری، هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان كردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه بوون:
دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی، پـرۆفیسـۆری توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی نیویۆرك.
دكتۆر كرمانج گوندی، پـرۆفیسـۆر له زانكۆی تێنسی سـته‌یت له ویلایه‌تی تێنسی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46:43 خوله‌كه.