سیـناتۆری ئه‌مریكا جۆن مه‌كـكه‌ین تیشـك ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له مانگی یازده‌ی سـاڵ، ئێستا كه ڕه‌قیبی گه‌وره‌ی بۆ بژاره‌ی پارتی كۆماریـیه،
هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانداری پـێشـووی ماسـه‌جوسـتس مت ڕۆمنی خۆی له ڕقه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵـبژاردن ده‌رهاویشـتووه.
مه‌كـكه‌ین كه قانوندانه‌رێـكی له مێژینه‌ی ئه‌ریزۆنایه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌وڵی دا كۆنه‌پارێزان بۆ لای خۆی ڕابكێشـێت كاتێـك بۆ كۆمه‌ڵـێـك له چالاكان له واشـنتۆن ده‌دوا. كۆنه‌پارێزان له مه‌كـكه‌ین توڕه‌ن له‌به‌ر ئه‌و دیدوبۆچوونانه‌ی سه‌باره‌ت به چاكسـازی و كۆچبه‌ری هه‌یه‌تی و هه‌ڵوێسـتی به‌رهه‌ڵـسـتانه‌ی سه‌باره‌ت به سـیاسه‌تی یه‌كه‌م خولی بڕینی باجه‌كان كه سـیاسه‌تی سه‌رۆك بوشن.
مه‌كـكه‌ین جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دڵنیا كرد كه ئه‌و له ماوه‌ی كاری دورودرێژی ڕابردووی خۆی كارنامه‌ی باشی وه‌ك كۆنه‌پارێز هه‌یه.
پـێشتریش میت ڕۆمنی به هه‌مان به‌شـدارانی گوت كه ئه‌و بۆیه له ڕقه‌به‌رایه‌تی خۆی ده‌رده‌هاوێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆماریـیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر كاندیده‌كانی دوایی دیموكراته‌كان تیشـك بخه‌نه سه‌ر هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی یازده‌ی ئه‌مریكا.