Accessibility links

كۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ به‌م نزیكانه‌ لایه‌نه‌ سـیاسیـیه‌كانی كینیا به‌ ڕێـكـكه‌وتنێـك بگه‌ن


سـكرتێری گشتی پـێشـووی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ تا هه‌فته‌ی داهاتوو پارتیـیه‌ سـیاسـیـیه‌كانی كینیا به‌ ڕێـكـكه‌وتنێـك بگه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌و ئاڵۆزی و ناكۆكیـیانه‌ی نێوانیان، ئه‌وه‌ی‌ پاش هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی مانگی دوانزه‌ سه‌ریهه‌ڵـدا.

به‌ڕێز كۆفی ئه‌نان ڕۆژی هه‌ینی له‌ نایرۆبی پایته‌ختی كینیا به‌ په‌یامنێرانی گوت پارتی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ و ئۆپـۆزیسـیۆن كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریـیه‌كی سـیاسی پـێویسته‌، وه‌ هه‌ردوو لایان له‌سه‌ر ڕێـكـكه‌وتنێـكی له‌و جۆره‌‌ كارده‌كه‌ن. به‌ڵام به‌ڕێز ئه‌نان هیچ ورده‌كاری زیاتری ئاشـكرا نه‌كرد.

نوێنه‌ری حكومه‌تی كینیا بۆ دانوستاندنه‌كان موتولا كیلۆنزۆ ڕۆژی هه‌ینی به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای گوت دانوسـتاندنه‌كان به‌ره‌وپـێشـچوونی زۆر باش ده‌كه‌ن.

شـایانی باسه‌ به‌ لایه‌نی كه‌م یه‌ك هه‌زار كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 300 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ربوون له‌وه‌تای ناڕه‌زایی و توندوتیـژیـیـیه‌كانی نه‌ژادی له‌ كینیا سه‌ریهه‌ڵـدا پاش هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆك موای كیباكی له‌ 27 ی دوانزه‌ی سـاڵی ڕابردوودا.

XS
SM
MD
LG