خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا لۆرا بوش ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی خوشـكایه‌تی نێوان ژنانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ژنانی ئه‌فغانسـتان له سـاڵی 2001 وه و له‌كارخسـتنی ڕژێمی تاڵیبانه‌وه دروست بووه. خاتوو بوش به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فغانسـتانی ڕاگه‌یاند كاره‌سـاتی ژنانی ئه‌فغانی له سـایه‌ی ڕژێمی تاڵیبان بووه هۆی خولقاندنی هه‌ستێـكی به‌هێز له لایه‌ن ژنه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ یارمه‌تیدانی ژنان له ئه‌فغانسـتان. خاتوو بوش ده‌ڵێت " دۆسـتایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فغانیـیه‌كان ئه‌نجامێـكی به‌ڵێنده‌ری لێ هاتۆته دی." له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، خاتوو بوش گوتی ئه‌فغانسـتان" هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه."
" هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چووه، له ڕاستیدا دوو هه‌ڵبژاردن، وه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌نگیان داوه كه بریتی بوون له ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆری ژنان. ده‌سـتور داڕێژرا، قوتابخانه‌كان بونیادكران، منداڵان بۆ قوتابخانه گڕانه‌وه، له ڕاسـتیدا له سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانستان. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌وانه گۆڕانكاری ئێجگار سه‌رسوڕهێنه‌رن."
له سـاڵی 2001 دا ته‌نها له سه‌دا هه‌شتی ئه‌فغانیـیه‌كان ده‌ستیان به خزمه‌تی بنه‌ڕه‌تی ته‌ندروستی ده‌گه‌یشت. ئه‌مڕۆ ژماره‌كه نزیكه‌ی له سه‌دا هه‌شـتایه. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش ته‌نها له سه‌دا سی‌وپـێـنجی ئه‌فغانیـیه‌كان له دژ نه‌خۆشی ئفلیجی منداڵان كوترابوون. ئه‌مڕۆ له سه‌دا نه‌وه‌دوپـێـنجی ئه‌فغانیـیه‌كان كوتراون كه حه‌وت‌ملیۆن منداڵ ده‌گرێته‌وه. ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی منداڵانیش بۆ نزیكه‌ی له سه‌دا بیست‌وپـێنج كه‌مبۆته‌وه.
ڕه‌نگه هه‌ره گۆڕانكاریـیه گرنگه‌كه له بواری په‌روه‌رده و خوێندنه‌وه ڕوویدابێت. له ژێر سـایه‌ی تاڵیبان ته‌نها نۆسه‌دهه‌زار منداڵ له قوتابخانه بوون كه زۆربه‌یان كوڕ بوون. ئه‌مڕۆ زیا له پـێـنج‌ملیۆن منداڵانی ئه‌فغانی له قوتابخانه‌دان كه نزیكه‌ی دووملیۆن كچانیش ده‌گرنه‌وه. خاتو بوش ده‌ڵێت " په‌روه‌رده و خوێندن تاكه لایه‌نی هه‌ره گرنگه كه حكومه‌ت ده‌توانێت دابینی بكات چونكه هه‌موو گۆڕانكاریـیه‌كان بۆ نه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌فغانیـیه‌كان ده‌هێنێته دی."
له هه‌ندێ ناوچه‌دا منداڵانی قوتابخانه له ئه‌فغانستان هێشـتا دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ی كوشـنده‌ی تێرۆریسـتانی تاڵیبان ده‌بنه‌وه. سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامید كارزای به په‌رله‌مانی ئه‌فغانسـتانی ڕاگه‌یاند له باشور و باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان" نزیكه‌ی سێ‌سه‌دهه‌زار منداڵ له ترسی تێرۆریسـتان ناتوانن بچنه قوتابخانه‌وه." خاتوو بوش ده‌ڵێت ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه داكۆكی له مافی منداڵانی ئه‌فغانی بكرێت:
" من تێـده‌گه‌م له‌و ترسه‌ی كه ژن و پـیاوی ئه‌فغانسـتان هه‌ستی پـێده‌كه‌ن به تایبه‌تی ژنان كاتێـك باس له خوێندن ده‌كه‌ن، شتێـكه كه له‌وه‌و پـێشوو له سه‌رده‌می تاڵیبان لێـیان زه‌ود كرابوو. من داوا له خه‌ڵـكی ئه‌فغانسـتان ده‌كه‌م پـێـكه‌وه ڕاپه‌ڕن و بڵێن زۆر گرنگه منداڵه‌كانمان ژیانێـكی باشتریان هه‌بێت كه ئه‌وه‌ش خوێنده‌وار بن."
خانمی یه‌كه‌م لۆرا بوش گوتی " شـانازی ده‌كات به هه‌موو ڕێـگه‌كانی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرتوویه‌تیـیه‌به‌ر بۆ به‌شـداریكردن له په‌ره‌ورده‌ی ئه‌فغانسـتاندا" گوتیشی داوا له خه‌ڵـكی ئه‌فغانی ده‌كه‌م له هه‌وڵه‌كانیان" بۆ بونیادنانی وڵاتێـكی چاك و ئارام و لێـهاتوو به‌رده‌وامبن."