لێـكۆڵه‌ره‌وه به‌ریتانیـیه‌كان له ده‌زگای سـكۆتلاند یارد گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و به‌رئه‌نجامه‌ی
هێزی ته‌قینه‌وه خۆكوژیـیه‌كه له پاكسـتان بۆته مایه‌ی كوژرانی بێنه‌زیر بۆتۆی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكستان نه‌ك ئه‌و گولـله‌یه‌ی به‌ریـكه‌وتبوو.
ڕاپـۆرتی لێـكۆڵه‌ره‌وه به‌ریتانیـیه‌كان كه ڕۆژی هه‌ینی بڵاوكراوه‌ته‌وه پـشتیوانی له ڕوانینی حكومه‌تی پاكسـتان ده‌كات له‌سه‌ر چۆنێتی كوژرانی خانم بۆتۆ. ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن لایه‌نگرانی ئه‌م ڕێبه‌ره‌ی ئۆپـۆزیسـیۆنه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
له ڕاپـۆرته‌كه‌دا ئاماژه كراوه به‌وه‌ی بێنه‌زیر بۆتۆ له ئاكامی برینداربوونه سه‌خته‌كه‌ی سه‌ریـیه‌وه مردووه كه هێرشه خۆكوژیـیه‌كه بۆته هۆكار بۆی.
لێـكۆڵه‌ره‌وه‌كانی به‌ریتانیا زیاتر له دوو هه‌فته‌یان له پاكسـتان به‌سه‌ربردووه بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كه‌یان كه له‌سه‌ر داوای په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتان بووه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه مێرێدث بووه‌ل په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكسـتانه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:11 خوله‌كه.