پارتی گه‌شه‌پـێـدان و دادپه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا له یه‌كه‌م خولی ده‌نگدان له په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵـگرتنی قه‌ده‌غه‌ی حیجابی ئیسـلامی له زانكۆكاندا سه‌ركه‌وت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش نیگه‌رانی قوڵی ئۆپۆزیسـیۆن پـشتڕاست ده‌كات كه ده‌ڵێن پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ڕه‌گ و ڕیشه ئیسلامی وڵات سـیسـتمی علمانی توركیا ده‌خاته ژێر مه‌ترسـیـیه‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دوریان جۆنز له ئـسته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان شوان سه‌عید و شـایان پاشـا به كوردی ئاماده‌یان كردووه.
له دوو جاری خولی یه‌كه‌می ده‌نگداندا په‌رله‌مان به كۆی 401 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 110
ده‌نگ و پاشـان به 404 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 99 ده‌نگ گۆڕانكاریـیان له ده‌سـتوردا په‌سه‌ندكرد بۆ كۆتایی هێنان به قه‌ده‌غه‌كردنی 28 سـاڵی سه‌رپـۆشین له زانكۆكاندا. ده‌بێت ڕۆژی شه‌ممه له خولی دووهه‌می ده‌نگداندا گۆڕانكاریـیه‌كه پـشـتڕاست بكرێته‌وه.
له مشتومڕێـكی گه‌رم‌وگوڕدا جێـگری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌میل چێـچك ڕایگه‌یاند كه چاكسـازیـیه‌كه كۆتایی به بارێـكی ناڕه‌وا ده‌هێنێت.
چێـچك ده‌ڵێت له دیموكراسیدا هه‌موو كه‌سێـك له به‌رامبه‌ر قانوندا یه‌كسـانه و لابردنی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه له پـێناو نه‌هێشتنی جیاوازیدا ئه‌نجام دراوه. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و گۆڕانكاریـیه به ناوی ئازادیـیه‌وه كراوه.
پارتی گه‌لی ئۆپـۆزیسـیۆنی سه‌ره‌كی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی مه‌حكومكرد.
ئه‌ندامی په‌رله‌مان سه‌ر به پارتی گه‌ل نور سه‌رته‌ر ده‌ڵێت سه‌رپـۆشینی ئاینی په‌یامێـكی چه‌وت ده‌دات و نابراو ئاماژه به ئه‌زمونی ئێرانی دراوسێ ده‌كات.
" حیجاب و یاخود سه‌رپـۆش هه‌میشه له ئێران وه‌ك سـمبوڵی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سـیاسی به‌كارهاتووه. بۆ نمونه حیجاب سمبوڵی شۆڕشی ئیسـلامی ئێران بووه، هه‌ر بۆیه توركیا زۆر نیگه‌رانه."
له كاتێـكدا زۆربه‌ی زۆری دانیشتووانی موسـڵمانن، توركیا ڕێـك‌وڕه‌وان وڵاتێـكی علمانیـیه. لابردنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر پـۆشین له زانكۆكاندا بووه به مایه‌ی نیگه‌رانی كه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌وڵی بنكۆڵـكردنی علمانیـیه‌ت ده‌دات. به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نكولی له‌وه كردووه.
خۆپـیشـاندان دژی لابردنی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه سه‌رانسه‌ری وڵاتی گرته‌وه. ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له ئه‌نقه‌ره 100 هه‌زار كه‌س چوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی.
كه‌چی له دوا ڕاپـرسی گشتیدا وا ده‌رده‌كوێت زۆربه‌ی خه‌ڵـك لابردنه‌كه‌یان پـێ باشه. شه‌ش ژن له كۆی ده لاچـك ده‌پـۆشـن.
نووسه‌ری سـیاسی نوره‌ی مه‌رت هۆشـداری ئه‌وه ده‌دات كه نیازی حكومه‌ت بۆ هێنانه دی گۆڕانكاری ڕه‌نگه زۆر بكه‌وێت.
" ئه‌م گرژیـیه هه‌ر به‌رده‌وامده‌بێت، له‌م سـاته‌دا هیچ چاره‌سه‌رێـك و یان هیچ جۆره دانه‌واندنێـك به‌دی ناكه‌م، نه حكومه‌ت چۆك داده‌نه‌وێنێت و نه ئۆپۆزیسـیۆنیش، نه‌ك ته‌نها پارتی ئۆپـۆزیسـیۆن به‌ڵـكو سه‌رجه‌م ئه‌ڵقه‌كانی دادوه‌ری و زانكـۆكان پاشه‌گه‌ز نابنه‌وه، هه‌ر بۆیه هیچ دانه‌واندنێـكی ئاینده به‌دی ناكه‌م."
ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌كو پـێشـبینی ده‌كرێت لابردنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌رپـۆشین ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له دووهه‌م خولی ده‌نگدانی په‌رله‌ماندا په‌سه‌ندكرا ئه‌وا نه‌یاران هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ربه‌ركانی ده‌كه‌ن له دادگای ده‌ستوریدا.