ڕێـكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ Human Rights Watch له ڕاپـۆرتی سـاڵی 2008 ی‌دا ده‌ڵێت ڕووداوه‌كانی سـاڵی ڕابردووی عێراق هۆكارێـكی بنچینه‌یی بوون بۆ
پـێشـێـلكاری زیاتری مافه‌كانی مرۆڤ له عێراقدا. ده‌شـڵێت وێڕای دانانی هێزی زیاتری له‌شـكری ئه‌مریكایی پاكتاوكردنی ئاینزایی به ده‌سـتی هه‌ر یه‌ك له میلیشـیاكانی شیعه و سوننه به‌رده‌وامبووه.
دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لمه‌شـهه‌دانی سه‌رۆكی ڕێـكخراوی حه‌مـمورابی بۆ چاودێریكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی له عێراق له گفت‌و گۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت زیاتر له سه‌دا 90 ی ئه‌وه‌ی له‌و ڕاپـۆرته‌دا ئاماژه‌ی پـێـكراوه دروستن.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سـه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:30 خوله‌كه.