حه‌وت ئه‌ندامی خێزانێـك، باوك و دایك و پـێنج منداڵ، له كه‌مپـی په‌نابه‌رانی كاوه له
نزیـك شـاری هه‌ولێر به هۆی ژه‌هراوی بوونیان به گازی سـۆپای نه‌وت گیانیان له‌ده‌سـتدا، ته‌نها كچێكیان ڕزگاری بووه و گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشـخانه‌ی هه‌ولێر.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتی ناردووه و هه‌روه‌ها هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عوسـمان پاڵانی كردووه كه خزمێـكی ئه‌و خێزانه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.