هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێـكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه و ئێرانیش یه‌كێـكه له‌و وڵاتانه‌ی كه ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی خراپ تیایدا مافه‌كانی مرۆڤ پـێشـێل ده‌كرێت، وه ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌و بواره‌دا بێ وێنه‌یه له نێو ڕژێمه‌كانی پـێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر سـارێن ئازه‌ر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و ئاشـتی له وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی ده‌ڵێت له مێژوی جمهوری ئیسـلامیدا هاتنه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ستپێكێكی تازه‌یه بۆ ژێر پـێنانی مافه‌كانی مرۆڤ.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:34 خوله‌كه.