دكتۆر كرمانج گوندی پـرۆفیسـۆر له زانكۆی تێنسی سـته‌یت له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم ده‌ڵێت حزبی دیموكرات له مێژودا بۆ خۆی توماركرد كه دوو
كاندیدی سه‌ره‌كی بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا یه‌كێكیان ژنه و ئه‌وی دیكه‌یان ڕه‌ش پـێسـته، ئینجا هه‌ر كامیان ده‌ربچن و یان ده‌رنه‌چن ئه‌وا حزبی دیموكرات وه‌ك پـێـكهاته‌یه‌كی سـیاسی ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵـكی ئه‌مریكا و جیهان نیشـاندا كه ئاماده‌یه چ ژن و چ ڕه‌ش پـێسـتێـكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریكایی بكاته كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئاینده‌ی ئه‌مریكا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:35 خوله‌كه.