چه‌ندین ویلایه‌تی باشوری ئه‌مریكا ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ڵـبژاردنی به‌رایی و یان كۆكه‌س ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه یارمه‌تی بدات له ده‌سـتنیشـانكردنی هه‌ردوو كاندیدی كۆماری و دیموكرات بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی كۆتایی.
براین واگنه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له میامیـیهوه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان نه‌شـوان كاڵێ و شــایان ڕه‌شیده وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئنگلیزی.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ویلایه‌ته‌كانی باشوری ئه‌مریكا مه‌سه‌له‌كانی وه‌ك ئاین و باج دان و شه‌ڕی عێراق له ده‌نگدانه‌كانی ڕۆژی سـێشه‌ممه بـبنه مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی.
پـێشـبڕكێـكان له ویلایه‌ته‌كانی جۆرجیا و ئه‌له‌باما و ئه‌ركه‌نسـاس شـاند‌ی هه‌ڵـبژاردنی كه‌میان تیادایه وه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی كالیفۆرنیا ونیویۆرك، كه ئه‌وانیش له نیو ئه‌و زیاتر له 20 ویلایهتهدان كه ڕۆژی سێشه‌ممه هه‌ڵـبژاردنی به‌رایی سـازده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌وانه‌یه سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كان له باشور یارمه‌تیـیان بدات بۆ بردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی شـانده‌كانی هه‌ڵبژاردن كه پـێویسـته بۆ ده‌ستنیشـانكردنی پاڵێوراوی كۆماری و دیموكرات له‌مسـاڵدا.
له كۆماریـیه‌كاندا فه‌رمانداری پـێشوو مایك هه‌كه‌بی له ویلایه‌ته‌كانی باشور هه‌ڵمه‌تی زۆری ئه‌نجامداوه، له نێویاندا ئه‌ركه‌نسـاس كه بۆخۆی له‌وێ له‌دایـك بووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پـشـتیوانیـیه‌كی به‌هێز به‌ده‌سـتبهێنێت.
هه‌كه‌بی به هیوایه ده‌نگدانه‌كانی ڕۆژی سـێشه‌ممه یارمه‌تی بدات بۆ پـته‌وكردنی هه‌ڵوێستی بۆ ئه‌وه‌ی پـێشـی كاندیده‌كانی كۆماریـیه‌كان بداته‌وه، كه ئه‌وانیش جۆن مه‌كـكه‌ین و فه‌رمانداری پـێشوو مت ڕۆمنین.
هه‌كه‌بی له كاتی قسه‌كردنی له پـرۆگرامی Late Edition ی كه‌ناڵی CNN گوتی زۆر متمتانهی به‌خۆی هه‌یه له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ڕۆژی ستێشهممه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌ویش به‌هۆی پـشتیوانیكردنی له لایه‌ن كۆنه‌پارێزان و گروپه‌كانی ئاینی له سه‌رانسه‌ری ویلایه‌ته‌كانی باشور.
" من له ویلایه‌ته‌كانی باشوردا له پـێشـه‌وه‌ی هه‌مووانم كه بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ی ناوبانگ به Super Tuesday زۆر گرنگن. له‌و ویلایه‌تانه‌دا به ڕێژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره له پـێشـه‌وه‌ی مت ڕۆمنیم."
هه‌روه‌ها ڕۆمنی هه‌وڵی داوه به‌شـێـكی زۆری ده‌نگده‌رانی ئاینی له ویلایه‌ته‌كانی باشور و سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه به‌ده‌ستبهێنێت. ڕۆژی دووشه‌ممه له دهركهوتنێـكی كورتدا له جۆرجیا هێرشی كرده سه‌ر مه‌كـكه‌ین به‌وه‌ی كاندیدێـكه كه له دژی زۆربه‌ی ئه‌ركه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵـگه‌ی ئاینیـیهكانه.
" ئایا ئێوه ده‌تانه‌وێت بهربـژار و ڕێبه‌ری پارته‌كه‌مان كه‌سـێـك بێت له دژی ئه‌و گۆڕانه ده‌نگی داوه كه ده‌ڵێت ده‌بێت پـێـكهوهنانی ژیانی هاوسه‌ری ته‌نها له نێوان ژن و پـیاودا بێت؟ نه‌خێر."
مه‌كـكه‌ین ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ی ڕۆمنی و ئه‌و كه‌سـانه‌ی تری ڕه‌تكردۆته‌وه كه ده‌ڵێن
پـشتیوانی به‌رنامه‌كانی كۆنه‌پارێزان ناكات. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌رنامه‌ی Face the Nation ی كه‌ناڵی CBS گوتی ئه‌و له‌سه‌ر تۆماره‌كانی ڕابردووی له سـینات سووره.
" من توانیومه بیروبۆچوونه كۆنهپارێزهكانم بهێڵمه‌وه و خۆم بگه‌یه‌نم به كه‌سـانی بیروپـۆچوون جیاواز و كاره‌كانمان ته‌واو بكه‌ین. پـێموایه خه‌ڵـك ئه‌وه‌ی ده‌وێت."
وه سه‌باره‌ت به دیموكراته‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سـیناتۆر باراك ئۆباما پـشـتیوانی زۆربه‌ی كۆمهڵـگهكانی ئهفریكیـیه ئه‌مریكیـیه‌كان له ویلایه‌ته‌كانی باشور به‌ده‌ستبهێنێت.
له هه‌مان ده‌مدا سـیناتۆر هێـله‌ری كلنتن به هیوایه له ئه‌ركه‌نسـاس سه‌ركه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنێت كه له‌وێ كاتی خۆی بـێڵ كلنتنی هاوسه‌ری له پـێش ئه‌وه‌ی بـبێت به سه‌رۆك له كۆشـكی سپـی له‌وێ فهرمانداربووه. هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا كلنتن له جۆرجیا هه‌ڵمه‌تی ئه‌نجام دا، كه له‌وێ شـیانی ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین شـاند‌ی هه‌ڵـبژاردن هه‌یه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه خانم كلنتن له میانه‌ی گفتوگۆی بۆ كه‌ناڵی Fox News گوتی ئه‌گه‌ر بـپـاڵێورێن خۆشی و ئۆباماش گۆڕانكاری ده‌هێنـنه كۆشـكی سـپـی.
" هه‌ر یه‌كه‌مان ئاسـتهنگهكانمان شـكاندووه. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رچ كه‌سـێك به‌ربژارێتی پارته‌كه بباته‌وه ئه‌وا میژوی ئه‌مه‌ریكا ده‌گۆڕێت. پـرسـیارهكه له‌وه‌دایه ئایا كێ ئه‌و توانا و شـارهزایـیهی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕه‌وشێـكی باشتر به‌رێت و بمانخاته‌وه سه‌ر ڕێـگای ڕاست."
بۆ هه‌ردوولا چ كۆماریـیه‌كانیش و چ دیموكراته‌كانیش له‌وانه‌یه ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانه‌كان له ویلایه‌ته‌كانی باشور بـبێته مایه‌ی زیادبوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له ویلایه‌ته‌كانی تری باشور كه هه‌ڵبژاردنی به‌رایی تیادا سـازده‌كرێت. له هه‌فته‌كانی داهاتوودا ویلایه‌ته‌كانی ته‌كسـاس و لیوزیانا و مسـیسیپـی ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوانی پارته‌كان.
ئاین و شه‌ڕی عێراق له سه‌روی بابه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندایه له ویلایه‌ته‌كانی باشور
- Brian Wagner