ئێران سه‌نته‌رێـكی نوێی واڵایی كرده‌وه و ده‌ڵێت ئامانجی ڕه‌وانه‌كردنی سه‌ته‌لایتێـكی دروسـتكراوی خۆجێی خۆیه‌تی بۆ واڵای ئاسـمان له زوویه‌كی سـاڵی ئاینده‌دا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا چاڵس مه‌كـدۆنا له نووسـینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له قاهێره ڕاپـۆرتێـكی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز وه‌ریـگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ئێران یه‌كه‌مین بنكه‌ی ئاسـمانی كرده‌وه و موشـه‌كێـكی هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌ڵێت كه بۆ هه‌ڵـگرتنی سه‌ته‌لایتی توێژینه‌وه‌یه ڕه‌وانه‌ی خوله‌ك كرد.
ده‌زگای ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی وێنه‌ی سه‌رۆك مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی پـیشـاندا له‌و كاته‌ی فه‌رمانی هه‌ڵدانی موشـه‌كی ناسـراو به Explorer-1 ی ده‌دا.
سه‌رۆكی ئێرانی هه‌ڵـدانی ڕۆكێته‌كه‌ی بۆ خوله‌ك به هه‌نگاوێـكی مه‌زن به‌ره‌و خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی و پـێشـڕه‌وی ئێران ناوزه‌دكرد.
ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانی بڕگه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕۆكێته‌كه‌ی به‌ره‌و واڵای ئاسـمانی پـیشـاندا. پاشـان شـتێـكی پـچـوك كه به چاو ده‌بینرا وه‌ك په‌ڕه‌شووت به‌ره‌و زه‌وی ده‌هاته خوارێ، به‌ڵام ئاشـكرا نه‌بوو كه ئاخۆ چی بـووبێت.
میدیای ئێرانی ڕایگه‌یاند و وتی موشه‌كه‌كه به‌ره‌و ئاسـمان ڕۆیشت، به‌ڵام ئاماژه‌ی به ئاسـتی ئه‌و به‌رزیـیه‌ی موشـه‌كه‌كه ده‌یگاتێ نه‌دا. ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئێران له مانگی دووی ڕابردوودا ڕۆكێتێـكی دیكه‌ی به‌ره‌و ئاسـمان نارد و گه‌یشته لێـواری خوله‌ك.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵـدانی ڕۆكێته‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانی گوتی ڕۆكێتی گه‌ڕۆكی یه‌ك توانای هه‌ڵـگرتنی سه‌ته‌لایتی هه‌یه. هاوكات مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێرانی هه‌واڵی دروستكردنی سه‌ته‌لایتی خۆجێی ناسـراو به ئومێدی ئاشـكراكرد.
شـیكه‌ره‌وان هێشـتا گومانیان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه تواناكانی ته‌كنیكی ئێرانی تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه پـێشـكه‌وتووبێت وه‌ك خۆیان باسی لێوه ده‌كه‌ن. محه‌مه‌د عه‌بدولسـلام پـسـپۆڕ له مه‌ڵبه‌ندی ئه‌لئه‌هرام بۆ لێـكۆڵینه‌وه‌ی سـیاسی و سـتراتیژی له قاهیره ده‌ڵێت:
ئاشـكرا نیـیه كه ئاخۆ ئێران له ڕاسـتیدا توانای هه‌ڵـدانی سه‌ته‌لایتی بۆ واڵای ئاسـمانی له ماوه‌ی یه‌ك سـاڵـدا بـبێت، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و كاره ئامانجێـكی سه‌خت و گرانه.
ئێران وا بۆ چه‌ندان سـاڵه هه‌وڵ له بواری پـرۆگرامی ئاسـمانیدا ده‌دات. ئێران له سـاڵی 2005 دا سه‌ته‌لایتێـكی دروسـتكراوی ڕوسـیایی به هۆی ڕۆكێتێـكی ڕوسی ڕه‌وانه‌ی ئاسـمان كرد.
كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن ئه‌م بنكه ئاسـمانیـیه نوێـیه ته‌رخانه بۆ به‌رهه‌مهێنان و هه‌روه‌ها هه‌ڵـدانی سه‌ته‌لایتی توێژینه‌وه.
مه‌ڵبه‌نده نوێـیه‌كه له بیابانی پارێزگای سه‌منانی باكوری ئێران دروسـتكراوه.
وته‌بێژێـكی كۆشـكی سـپـی له واشـنتن هه‌ڵـدانی ڕۆكێته‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئێرانی به كارێـكی نابه‌جێ ناوزه‌دكرد و گوتی ئه‌م كاره زیاتر ئێران له كۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دوره‌په‌رێز ده‌كات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه لـێـپـرسـراوانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا نیگه‌رانی خۆیان له‌مه‌ڕ پـرۆگرامی گه‌شه‌پێـدانی موشه‌كی ئێران ده‌ربڕیوه، به تایبه‌ت كاتێـك له‌گه‌ڵ پـرۆگرامی پـیتاندنی یۆرانیۆمدا باسی لێوه ده‌كرێت.
ئێران جۆره ڕۆكێتێـكی تایبه‌ت به ڕه‌وانه‌كردنی سه‌ته‌لایت بۆ واڵای ئاسـمان تاقی ده‌كاته‌وه
- Challiss McDonough