حكومه‌تی ئیسرائیل وه‌ك خۆی مایه‌وه سه‌ره‌ڕای ڕاپـۆرتێـكی كۆمیته‌ی لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شه‌ڕی لوبنان كه له سـاڵی 2006 دا ڕوویدا.
ڕۆبه‌رت بێـرگهر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیم ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان ناسـكه زاده وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ئێهود باراك وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی خۆی بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت گێڕاوه‌ته‌وه كه به هۆی ڕاپـۆرتێـكهوه كردبووی. له‌و ڕاپـۆرته‌دا هاتووه ئێهود باراك داوای ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیر حكومه‌تی ئیسرائیلی كردووه پاش ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی كۆمیته‌یه‌كی لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شه‌ڕی لوبنان ئاماده‌یان كردبوو.
كۆمسـیۆنهكه ڕه‌خنه‌ی له حكومه‌ت و له‌شـكر گرتووه به‌هۆی شـكسـتهێنان و نه‌توانینی حكومه‌ته‌وه، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن بۆته ڕێـگر له‌به‌ره‌ده‌م ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ركه‌وتن به سه‌ر گه‌ریلاكانی حزبوڵـڵای لوبناندا وێڕای 34 ڕۆژی هێرشـی ئاسـمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر لوبنان. به‌ڵام ڕاپـۆرته‌كه به شـێوه‌یه‌كی زۆر نه‌رمی بۆ به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ده‌نوێنێت كه ده‌ڵێت به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت بڕیاری گونجاوی داوه كه به بیركردنه‌وه‌ی خۆی باشـترین بڕیاربووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل.
ئینجا دواتر ئێهود باراك گوتی له پـۆسـته‌كه‌ی خۆی ده‌مێنێـته‌وه.
به‌ڕێز باراك به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئه‌و ده‌توانێت زۆرتر بۆ وڵاتی ئیسرائیل بكات نه‌ك له ڕێـگه‌ی لابردنی حكومه‌ت، به‌ڵام زۆرتر له ڕێـگه‌ی كاركردن بۆ چاسهركردنی گرفته‌كانی ڕاپـۆرته‌كه كه خستوونیـیه ڕوو.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی سهختیـیهكی زۆر ده‌بێته‌وه، له‌وانه ڕێـكخراوی میلیشـیای حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه و حزبوڵـڵا له لوبنان و هه‌روه‌هاش له لایه‌ن ئێرانه‌وه كه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات.
ئه‌گه‌ربێت و ئێهود باراك پارتی كار له حكومه‌ت پـكێشـێنێتهوه ئه‌وا زۆرترایه‌تی په‌رله‌مان له به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت دهسـهنرێتهوه و له‌وانه‌شه ناچاربێت داوای هه‌ڵـبژاردنێـكی پـێش وه‌خت بكات، واته نزیكه‌ی 2 سـاڵ به‌ر له واده‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌كان. به‌ڵام به هۆی بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێز باراك ئه‌م حكومه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ت له ئۆرشه‌لیم به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت گوتی ئه‌ویش كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ڕاپـۆرته‌كه‌ی كۆمسـیۆنی لێـكۆڵینه‌وه كه ئاماژه‌ی پـێـكردوون.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـرائیل ده‌ڵێت ڕاپـۆرته‌كه سه‌رچاوه‌یه‌ك نیـیه بۆ دڵـخۆشیبوون، به‌ڵام ههلێـك ده‌ڕه‌خسـێنێت بۆ په‌ره‌پـێدانی باری ئاسایشی ئیسرائیل و هه‌روه‌هاش به‌ره‌و پـێشـبردنی وڵاته‌كه له ڕووی دیبلۆماسـیـیه‌وه.
له‌گه‌ڵ بوونی حكومه‌تێـكی جێـگر له ئیسـرائیلدا به‌ڕێز ئۆڵمهرهت ده‌توانێت هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ هێنانه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی له گه‌یشتن به ڕێـكـكه‌وتنێـكی ئاشتیـیانه له‌گه‌ڵ فهلهستینیـیهكاندا تا كۆتایی ئه‌مسـاڵی 2008 دا.
وه‌زیری به‌رگری ئیسـرائیل له هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت پاشـگهزبۆتهوه
- Robert Berger