له ئه‌ڵقه‌ی پـێشـوودا ڕۆسته‌می هونه‌رمه‌ند ئاماژه‌ی به‌وه كرد خوێندنه‌وه و به تایبه‌تیش
خوێندنه‌وه‌ی نووسـه‌ره كلاسـیـیه‌كان كاریان تێـكردووه و له ده‌رهێنه‌ره جیهانیـیه‌كانیش بێرناردۆ بێرتلۆچی ئیتالیایی كاریگه‌ری هه‌بووه به سه‌ریـیه‌وه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده سـینه‌مایـیه ئه‌وه‌شی گوت كه هه‌رگیز ناتوانێت له كاریـگه‌ریـیه‌كانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ری خالقی ده‌ربچێت.
به لای زۆر له ده‌رهێنه‌رانی شـانۆیی‌یه‌وه كاركردن له‌سه‌ر ده‌قێـكی شـانۆیی خوێندنه‌وه‌یه‌كی تری ده‌قه‌كه‌یه به ڕوانینی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌یه‌وه. له‌م به‌شه‌شـدا جه‌میلی ڕۆسته‌می باسـمان له‌وه بۆ ده‌كات ئایا ئه‌م هه‌نگاوه له سـینه‌مای كوردیدا چۆنه.
ده‌توانن گوێبیسـتی به‌شی سێهه‌می گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11:41 خوله‌كه.