دیپـلۆماتێـكی باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایی به سه‌ردانه سێ ڕۆژیـیه‌كه‌ی بۆ كۆریای باكور هێنا بێ ئه‌وه‌ی لیستێـكی ته‌واو له‌سه‌ر پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی
پـیۆنگ‌یانگ به‌ده‌ستبهێنێت.
سونـگ كیم، پـسپـۆری باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای به‌رپـرس له پـرۆگرامی ناوه‌كی كۆریای باكور ڕۆژی شه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی په‌كین به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و له‌گه‌ڵ لـێپـرسـراوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوردا كۆبۆته‌وه و وتووێـژیان له‌سه‌ر كێشـه‌كانی په‌یوه‌ست به لیستی پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی كۆریای باكور كردووه.
هه‌روه‌ها سونـگ كیم گوتیشی به لـێـپـرسـراوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پـیۆنگیانگی گوتووه ته‌سلیمكردنی لیستێـكی ته‌واوی پـرۆگرامی ناوه‌كی و ڕاگه‌یاندنی ڕاست و دروستی ئه‌و لیسته كارێـكی پـێویسـته. كاتێـك كه په‌یامنێران پـرسـیاری ئه‌وه‌یان لێـكرد كه ئاخۆ كۆریای باكور ئه‌و لیسته‌ی داوه‌ته پـسـپۆری باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له وه‌ڵامیدا گوتی" نه‌خێر."
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به گوێره‌ی ڕێـكـكه‌وتنی شه‌ش قۆڵی داماڵینی چه‌كی ناوه‌كی كۆریای باكور وڵاتی ناوبراو له مانگی یانزه‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه ده‌ستی به هه‌ڵوه‌شـاندنی دامه‌زراوه‌ی ناوه‌كی سه‌ره‌كی خۆی كردووه، به‌ڵام نه‌یتوانی تا كۆتایی سـاڵی ڕابردوو كه دوا مۆڵه‌ت بوو ته‌واوی پـرۆگرامی ناوه‌كی خۆی ئاشـكرا بكات.