وا بڕیاره كۆنفرانسـی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب له شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتان سـازبكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق عارف ته‌یفور سـازكردووه.
عارف ته‌یفور ده‌ڵێت له ڕاسـتیدا هه‌ندێ وڵاتانی عه‌ره‌ب نیگه‌رانیـیان به‌رامبه‌ر به ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردسـتان هه‌یه، بۆیه ئێمه‌ش پـێمان خۆش بوو كه بێن و به چاوی خۆیان بـبینن كه ئه‌و پـڕوپاگه‌نده‌یه‌ی كه هه‌یه به‌وه‌ی كه كوردسـتان له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شـه‌كانی تری عێراق جیاوازه و بێن به چاوی خۆیان بـیـبـینن كه كوردسـتان و عێراق هه‌مووی یه‌ك پارچه‌یه و هیچ دوو دڵیـیه‌ك له یه‌كپارچه‌یه‌تی عێراق نیـیه و هه‌موومان هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ دروسـتكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقێـكی دیموكرات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.