وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی ئه‌نده‌نوسـیا ده‌ڵێت ژنێـكی ته‌مه‌ن 31 سـاڵ به‌هۆی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌وه گیانی له‌ده‌ستدا و به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیـیانی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه
ده‌گاته 102 كه‌س.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و ژنه له ده‌رنگانێـكی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له نه‌خۆشـخانه‌ی جاكارتا مردووه و به لایه‌نی كه‌م حه‌وته‌مین كه‌سه كه له‌مسـاڵدا به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشـیـیه‌وه بمرێت.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و ژنه خه‌ڵـكی تانجیرانگ بووه كه شـارێـكی له ده‌ره‌وه‌ی جاكارتا و دانیشتووی گه‌ڕه‌كێـكیش بووه كه كێـڵـگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری لێوه‌ی نزیكه.
جێی باسه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ئه‌نده‌نوسـیا به‌و نه‌خۆشـیـیه تووشبوون په‌یوه‌ندی نزیكیان له‌گه‌ڵ په‌ره‌له‌وه‌ردا هه‌بووه.
له‌و ده‌مه‌وه‌ی له سـاڵی 2003 وه نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده سه‌ریهه‌ڵداوه له هه‌موو وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا زیاتر له ئه‌نده‌نوسـیا خه‌ڵـك به‌هۆیه‌وه كۆچی دوایـیكردووه.
ڕێـكخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ده‌ڵێت 224 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی H5N1 له سه‌رانسه‌ری جیهاندا مردوون.