سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون ده‌ڵێت ناكۆكی پارتیـیه سـیاسـیـیه‌كان له كینیا پـێویسـته بخرێته پاش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی پارتیـیه‌كان بۆ
كۆتایی هێنان به توندوتیژی پاش هه‌ڵـبژاردن له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه.
ڕۆژی هه‌ینی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشته نایرۆبی و ده‌سـتبه‌جێ به‌شـداری كرد له وتووێـژدا له نێوان پارتیـیه ڕكابه‌ره‌كان به ناوبژیـكردنی كۆفی ئه‌نان سـكرتێری گشتی پـێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وێ.
به‌ڕێز بان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌فریكادا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موای كیباكی كۆبۆوه و واش بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ ڕایلا ئۆدینگای پارتی دیموكراتی پـرته‌قاڵی ئۆپـۆزیسـیۆندا كۆبـبێته‌وه.
جێی باسه به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیـیانه‌ی پاش هه‌ڵبژاردن له كینیا نزیكه‌ی 850 كه‌س كوژراون.