له باشوری عێراق بنكه‌یه‌كی له‌شـكری به‌ریتانیا كه‌وته به‌ر موشـه‌كباران، ده‌رئه‌نجام به لایه‌نی كه‌م 2 سه‌ربازی به‌ریتانی برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژێـكی له‌شـكری به‌ریتانی ڕایگه‌یاند كه زیانی گه‌وره له‌و بنكه‌یه نه‌كه‌وتووه و گوتیشی یه‌كێـك له موشـه‌كه‌كان له ده‌وری ده‌رگای هاتنه ژووره‌وه‌ی كارمه‌نده عێراقیـیه‌كانی دابوو، ئه‌و كاره‌ی چه‌ند زیانێـكی به عێراقیـیه‌كان گه‌یاندبوو.
مانگی دوانزه‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی به‌ریتانیا به‌سـره‌یان خسـته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی عێراق.
له هه‌واڵێـكی تردا له گه‌ڕه‌كێـكی شـیعه نشینی شـاری به‌غدا ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیـیه‌وه، ده‌رئه‌نجام به لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س كوژران.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سێ بۆمبی لاڕێـگا له به‌غدا ته‌قینه‌وه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌م 6 كه‌س كوژران و ئه‌وه‌نده‌ی تریش برینداربوون.