ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی شه‌پـۆلێــك هێرش ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا به لایه‌نی كه‌م پـۆلیسـێـك كوژرا و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت پـۆلیسـه‌كه له ئاكامی بۆمبێـكی لاڕێـگا كوژرا كاتێـك له ناوچه‌ی گۆڕه‌پانی موسته‌نصــریـیه له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بۆمبه‌كه به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا ته‌قیـیه‌وه و ده‌رئه‌نجام به لایه‌نی كه‌م 5 پـۆلیسی تر برینداربوون.
له ڕووداوێـكی تردا له گه‌ڕه‌كی ئه‌لنضاڵی ناوه‌ندی به‌غدا بۆمبێـكی لاڕێـگا 2 كه‌سی برینداركرد.
له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای به‌غداش به‌هۆی هێرشی هاوه‌نه‌وه 3 كه‌سی تر برینداربوون.
له هه‌واڵێـكی تردا پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێـگا نزیـك شـارۆچـكه‌ی به‌له‌دی سه‌رووی به‌غدا ڕۆژنامه‌وانێـكی وێنه‌گر كه بۆ ته‌له‌فیزیۆنێـكی عێراق كاری ده‌كرد كوژرا و به لایه‌نی كه‌م ڕۆژنامه‌وانێـكی تر برینداربوو.
ڕۆژنامه‌وانی وێنه‌گر عه‌لا عه‌بدولكه‌ریم، كارمه‌ندی كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لفورات بوو كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسـلامی عێراقی شـیعه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم به‌ڕێوه‌ده‌برێت.