حكومه‌تی عێراق ناردنی نه‌وتی خاوی بۆ كۆریای باشور ڕاگرت، وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ڕێـكـكه‌وتنێـكی ده‌رهێنانی نه‌وت كه له نێوان كۆمپانیاكانی كۆریا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتاندا مۆركراون.
گرێبه‌سـتی سـاڵانه‌ی نێوان عێراق و هه‌ره گه‌وره‌ترین كۆمپانیای پاڵاوتنی نه‌وتی كۆریای باشور،SK Energy ، كۆتایی پـێهات، كه بڕیار بوو له 1 ی یه‌كدا گرێبه‌سته‌كه نوێ بكرێته‌وه. كۆمپانیای SK Energy ڕایگه‌یاند كه‌وا حكومه‌تی عێراق پـێـیان گوتوون ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ده‌ستبكه‌ینه‌وه به ناردنی نه‌وت بۆتان ئه‌وا ده‌بێت گرێبه‌سته‌كانتان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ڵبوه‌شـێنه‌وه.
شـایانی باسه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای كۆریای باشور كه له لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وتی نیشـتیمانی كۆریای سه‌ر به حكومه‌ت سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن ڕێـكـكه‌وتنێـكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتاندا مۆركردووه بۆ ده‌رهێنانی نه‌وتی كێـڵـگه‌ی بازیان له پارێزگای دهۆك. كۆمپانیای نه‌وتی نیشـتیمانی كۆریا ده‌ڵێت ئه‌و گرێبه‌سـته‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتاندا هه‌ڵناوه‌شـێنێـته‌وه.