وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فه‌رمی دیموكراته‌كان بۆ وتاره سـاڵانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له لایه‌ن كاثـلین سـیبیلیه‌س، فه‌رمانداری ئه‌یاله‌تی كه‌نسـاسه‌وه پـێشـكه‌ش كرا.
خانم كاثـلین له وتاره‌كه‌یدا گوتی قوربانیـیه‌كانی ئه‌م پـێـنج سـاڵه‌ی دوایی زۆر له‌سه‌ر ئه‌مریكا كه‌وت، ژماره‌یه‌كی زۆر له جه‌نگاوه‌ره‌كانمان گیانیان له‌ده‌سـتدا و به هه‌زاره‌های دیكه‌ش برینداربوون. هه‌روه‌ها پاره و پولی وڵاته‌كه‌مان له شوێنی دیكه خه‌رج كران.
خانم كاثـلین گوتیشی سـیاسـه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وایكردووه هاوپه‌یمانانمان كه‌مبێت و دوژمنانمان زیاتربێت.
پاشـان خانم كاثـلین داوای له سه‌رۆك بوش كرد له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی دیموكراته‌كاندا له كۆنگرێس كار بكات. گوتیشی پـێویسـته بڕیاری سه‌خت و زیره‌كانه بدرێت و ده‌ست به گۆڕانیـیه‌ك له ڕێبازی مه‌سه‌له‌ی عێراقدا بكرێت تا ئێمه‌ش پله‌وپایه‌ی خۆمان له جیهاندا بگێڕینه‌وه و پارێزگاری له گه‌لی خۆمان و به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانمان بكه‌ین.
هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی درێژه‌ی وتاركه‌ی خانم كاثـلین سـیبیلیه‌سی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێـبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.