سه‌رۆك بوش له وتاری سـاڵانه‌ی خۆیدا گوتی زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق
سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی له باری ئاسایشـه‌وه به دوادا هاتووه.
سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌لقاعیده له عێراق له حاڵی ڕاكردندایه، وه سـۆزیشی دا كه ئه‌و ڕێـكخراوه تێرۆریسـتیـیه شـكست بدات. به‌ڕێز بوش هۆشـداری دا كه شه‌ڕێـكی سه‌خت له پـێش ده‌بێت. گوتیشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئاسـتی ڕێبه‌ریـكردن ڕا بۆ به‌شـداریكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق ده‌گوێزنه‌وه.
به‌ڕێز بوش په‌یامی له په‌یوه‌ندی ئێرانیش نارد. سه‌رۆك بوش به خه‌ڵـكی ئێرانی گوت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی ڕۆژێـكه وڵاتیـیانی ئێران به ئازادی بـبینێت. به‌ڕێز بوش په‌یامێـكی به جیای بۆ حكومه‌تی ئێرانیش نارد و داوای لێـكرد به ڕوونی ده‌ست له پـیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵبگرێت و به چه‌شـنێـك وتووێـژ بكرێت و ده‌ستپـێـبكردرێت.
هه‌روه‌ها داوای له ئێرانیش كرد چه‌وسـانه‌وه و ئازاری وڵاتیـیان و پـشتیوانی له تێرۆریزم له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ڕابگرێت.
به‌ڕێز بوش هۆشـداری دا به‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ده‌مێنێته‌وه و پـشـتیوانی له به‌رژه‌وه‌ندیـیه گرنگه‌كانی له كه‌نداوی فارس ده‌كات.
هاوكارانمان كاوه كرمانج و شـایان ڕه‌شید درێژه‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوشـیان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن له ڕێـگه‌ی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه گوێبیسـتی بن، ماوه‌كه‌ی 18 خوله‌كه.