ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕێـكـكه‌وتی 28 ی یه‌ك له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
كۆنفرانسی به جیهان ناسـاندنی جێـنۆسـایدكردنی گه‌لی كورد كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت كۆنفرانسه‌كه سێ ڕۆژی خایاند و له میانه‌یدا چه‌ندین لێـكۆڵینه‌وه‌ی جیاجیا له لایه‌ن شـاره‌زا و پـسـپۆر و مامۆستایانی زانكۆ و نووسه‌ران پـێشـكه‌شكران كه باس له كۆمه‌ڵـكوژی دانیشـتووانی هه‌رێمی كوردسـتان له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حسێن له كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كه له ژێر ناوی پـرۆسه‌كانی ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چووبوو و بووه هۆی تێـكدان و خاپـوركردنی نزیكه‌ی 4500 گوند و له‌ناوبردن و بـێسه‌روشوێنـكردنی ده‌یان هه‌زاری دی له ژن و منداڵ و پـیاوی سڤیل.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:50 خوله‌كه.