حكومه‌تی ڕوسیا ده‌ڵێت هه‌شـته‌مین و دوایـین باری سـووته‌مه‌نی ته‌سلیم به كارگه‌ی ئێرانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لیـكتریـك به وزه‌ی ناوه‌كی له بوشه‌هر كردووه.
له مانگی ڕابردووه‌وه گه‌یشتنی یه‌كه‌مین باری سـووته‌مه‌نی ڕوسـیا بۆ كارگه‌ی ناوبراو، ڕوسـیا تا ئێسـتا بڕی 82 ته‌ن سـووته‌مه‌نی ناوه‌كی گه‌یاندۆته ویزگه‌ی بوشـه‌هری شـاری به‌نده‌ری كه‌نداو.
له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی به هیوان تا ناوه‌ڕاستی ئه‌مسـاڵ ئێزگه‌ی بوشه‌هر به توانای له سه‌دا 50 ی بكه‌وێته گه‌ڕ. به‌ڵام ڕوسـیا گومانی له‌وه هه‌یه ئێزگه‌ی بوشه‌هر تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ بتوانێت كاربكات.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ناردنی سـووته‌مه‌نی ناوه‌كی بۆ ئێران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سـووته‌مه‌نی به‌كارهێنراو بۆ ڕوسـیا وا ده‌كات كه پـێویست به‌وه نه‌كات ئێران خۆی یۆرانیۆم بـپـیتـێنێت.
هه‌رچی ئێرانیشـه پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سـووته‌مه‌نی خۆی به‌رهه‌م بهێنێت بۆ كارگه‌ی ئه‌لیكتریكی دیكه له داهاتوودا.