كۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ڕوسـیا میخائیل كازیانۆڤی سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـوو و
ڕه‌خنه‌گری توندی كرێملینیان له به‌شـداریـكردن له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی مانگی 3 قه‌ده‌غه‌كرد.
كۆمسـیۆنه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه فه‌رمانی دا كازیانۆڤ ده‌یه‌ها هه‌زار ئیمزای سـاخته‌ی بۆ كاندیدكردنی خۆی كۆكردۆته‌وه.
كاندیده سه‌ربه‌خۆكان پـێویسـتیان به لایه‌نی كه‌مه‌وه 2 ملیۆن ئیمزای په‌سه‌ندكراو هه‌یه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه تا ناویان بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی تۆمار به‌كه‌ن.
گوته‌بێژی كازیانۆڤ ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێته گاڵته بازاڕی. گوتیشی كرێملین له پـێشـبڕكێ و بیروبۆچوونی كه‌سـانی جیاواز مه‌ترسی ده‌كات.
كازیانۆڤ له میانه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌می سه‌رۆك ڤلادیمیر پـوتن پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی پـڕده‌كرد و له دوایــیدا له كار دورخرایه‌وه و بووه ڕه‌خنه‌گرێـكی به‌هێزی حكومه‌تی پـوتن.
ده‌ستوری ڕوسـیا به‌ڕێز پـوتنی قه‌ده‌غه‌كرد له خۆهه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ گه‌ڕی سـێهه‌من. ناوبراو پـشتیوانی بۆ جێـگری سه‌رۆك وه‌زیرانی خۆی دێمیتری مێدڤێدێڤ ده‌ربڕی بۆ جێـگرتنه‌وه‌ی.