سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی سـاڵی 2008 له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هه‌تا ئێسـتا و هه‌روه‌ها پـرۆسه‌ی سـیاسی ئه‌م دوایـیه‌ی ئه‌و وڵاته هاوكارمان موعته‌به‌ر
شـیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسـمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی كوردسـتان سـازداوه.
دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی ته‌رخانكردنی له سه‌دا 17 بودجه‌كه بۆ هه‌رێمی كوردسـتان بۆته گرفت چونكه هه‌ندێـك له ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها هه‌ندێـك لایه‌ن له ناو په‌رله‌ماندا پـێـیان وایه ئه‌و سه‌دی 17 یه بۆ هه‌رێمی كوردسـتان زۆره و پـێویسـته بودجه‌كه به پـێی ژماره‌ی دانیشـتووان دابه‌ش بكرێت. پاشـان دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت ئێسـتا گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه ده‌كرێت و ڕه‌نگه له سه‌دا حه‌ڤده‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9:14 خوله‌كه.