وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا ده‌ڵێت به‌رنووسـه نوێـیه‌كه‌ی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به چالاكیـیه ناوه‌كی مشـتومڕكراو له‌سه‌ری ئێران بانگه‌شه بۆ هیچ جۆره
سـزایه‌كی توند ناكات.
له وته‌یه‌كیدا له مۆسـكۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگه‌یاند به‌رنووسـه‌كه له لایه‌ن پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیا مۆر كراوه پـێشـوازی له پـێشـكه‌وتنه‌كانی نێوان ئێران و ڕێـكـخراوی ئاژانسی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تێـكڕای پـرسـیاره‌كانی په‌یوه‌ندی به پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێرانه‌وه هه‌یه.
زووتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند به‌رنووسـه‌كه سـزای ئێران ده‌دات له كاتێـكدا پـێشـنیاری متمانه‌ی ئابوریش ده‌كات بۆ كاربه‌ده‌سـتان تا به شـێوه‌یه‌كی دیبلۆماسی ناكۆكی ناوه‌كیـیان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانك واڵته‌ر شتاینمه‌ر ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی هاوشـان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیا به‌م زووانه به‌رنووسه‌كه ده‌خه‌نه به‌رده‌م 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ وتووێـژكردنی.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ڕێی دوو قانونی تره‌وه سـزای به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه له ئاكامی شـكسـتیهێنانی له ڕاگرتنی چالاكی پـیتاندنی یۆرانیۆم كه پـرۆسه‌یه‌كه ڕه‌نگه بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربێت.