فرێد تۆمسن سـیناتۆری پـێشـوو له كاندیدی پارتی كۆماریـیه‌كان بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كشـاوه‌ته‌وه. ئه‌م كشـانه‌وه‌یه‌ش هاوكاتی ئه‌وه‌یه كاندیـده‌كانی تر سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی سـتانی فلۆریدا.
جێم مه‌ڵۆن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان نه‌شـوان كاڵێ و به‌ڵـێـن سـاڵح به زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه فرێد تۆمسن به‌یانـنامه‌یه‌كی نووسـراوی ده‌ركرد و تیایدا كشـانه‌وه‌ی
خۆی له كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ڕاگه‌یاند. ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی سـاوث كارۆلاینا پله‌ی سـێـهه‌می به‌ده‌ستهێنا.
جێـگه‌ی ئاماژه‌یه تۆمسـن له سـاڵی ڕابردوودا خۆی وه‌كو كاندیدی كۆماری بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی پاڵاوت. له نێو ڕاوه‌رگرتنه گشتیـیه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌ك له ڕیزی پـێشـه‌وه نزیـك بوو، به‌ڵام تۆمسن كه پـێشتر سـیناتۆر بووه هه‌رگیز نه‌یتوانیـوه پـشـتیوانیـیه‌كی سـیاسی ته‌واو بۆخۆی دروسـتبكات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه به‌باشی وه‌ك ئاكته‌رێـك له سینه‌ما و ته‌له‌فیزیۆن ناسـراوه.
له لایه‌كی تره‌وه سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین به‌ره‌و پـێشـه‌وه ده‌ڕوات له پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی ویلایه‌تی سـاوث كارۆلاینا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا، به‌ڵام
ئه‌گه‌ری هه‌یه شـاره‌وانی پـێشـووی شـاری نیویۆرك ڕوودی جولیانی له به‌رامبه‌ری ڕابوه‌ستێت.
جولیانی گومانی له پابه‌ندبوونی مه‌كـكه‌ینه به‌رامبه‌ر به پـرنسـیبی كۆنه‌پارێزان له كۆماریـیه‌كاندا بۆ نمونه وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی باج.
" جۆن مه‌كـكه‌ین لایه‌نی دیموكراته‌كانی گرت و ده‌نگی خۆی له دژی باج كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ی بوش دا."
له زۆربه‌ی كاته‌كانی سـاڵی ڕابردوودا جولیانی له ڕیزی پـێشـه‌وه‌ی پاڵـێوراوانی كۆماری‌دا بوو، به‌ڵام له‌مسـاڵدا له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كان و كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا به ڕژدی پـێشـبڕكێـی نه‌بووه، به‌مه‌ش له‌وانه‌یه له فلۆریدا ده‌ستبكاته‌وه به هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردن.
به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دوایـیانه‌ی مه‌كـكه‌ین له ویلایه‌تی سـاوث كارۆلاینا و نیو هامشه‌ر یارمتی داوه له ڕاوه‌رگرتنه گشتیـیه‌كان، هه‌روه‌ها له هه‌ندێ ویلایه‌ت وه‌ك نیویۆرك كه چه‌ند مانگێـك له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵـكی وای بـیر ده‌كرده‌وه كه تا ڕاده‌یه‌ك مه‌حاڵ بوو كه جولیانی بیدۆڕێنێت.
" ئێسـتا ئێمه به 10 تا 15 خاڵ له پـێشـه‌وه‌ین له سـتانه‌كه‌ی خۆیدا، ئینجا له‌وه‌ش تێـده‌گه‌م."
هه‌روه‌ها فه‌رمانداری پـێشـوو میت ڕۆمنی و مایك هه‌كه‌بی له فلۆریدا ململانه‌یانه.
له هه‌مان كاتدا له پـێشـبڕكێـكانی دیموكراته‌كاندا سـیناتۆر هێـله‌ری كلنتن و باراك ئۆباما زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر توندوتیژ بوون له ململانه‌یاندا بۆ بردنه‌وه‌ی پاڵـێوراوی سـه‌رۆكایه‌تی.
ئۆباما له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ویلایه‌تی سـاوث كارۆلاینا پـشتی به پـشـتیوانی به‌هێزی ئه‌فریكیـیه ئه‌مریكیـیه‌كان به‌سـتبوو بۆ هه‌ڵـساندنه‌وه‌ی خۆی له پاش ئه‌وه‌ی كلنتن له نێڤادا و نیو هامشه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه‌كانی ئه‌م دوایـیانه له ویلایه‌تی سـاوث كارۆلاینا ئۆباما له پـێشـه‌وه‌یه. ئۆباما زمانێـكی توند ئامێزی له به‌رامبه‌ر هێـله‌ری كلنتن و بێـڵ كلنتنی سه‌رۆكی پـێشـووی به‌كارهێنا به‌وه‌ی ئه‌و گومانه‌ی خسـتبوویانه سه‌ر دژایه‌تیـكردنی ئۆباما بۆ شه‌ڕی عێراق.
" كاتێـك سه‌رۆك كلنتن ده‌ڵێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باراك ئۆباما دژی شه‌ڕ نه‌بووه و یان كه ده‌ڵێت دژایه‌تی كردنه‌كه‌ی باراك ئۆباماش بۆ شه‌ڕ ڕاگه‌یاندنێـكی دروستكراوبووه، ڕێـك و ڕه‌وان ئه‌و قسـانه دورست نین."
كلنتن ده‌یه‌وێت له ویلایه‌تی سـاوث كارۆلاینا له پـێشـبڕكێـكردندا بمێتێـه‌وه، به‌ڵام هه‌ر له ئێسـتاوه چاوه‌ڕێی به‌ره‌و پـێشه‌وه ده‌كات، له كاتێـكدا له پـێنجی مانگی دوودا له 20 ویلایه‌تدا هه‌ڵبژاردنه به‌رایـیه‌كان و كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ڵـبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.
هێـله‌ری كلنتن ده‌ڵێت ئۆباما هه‌میشه خۆی له مه‌سه‌له سه‌خته‌كان لاده‌دات و ئه‌م
دیارده‌یه‌ش هه‌ر له‌و كاته‌وه ده‌ستی پـێـكردووه كه بووه به نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئیلینۆیز له سـینات.
هێـله‌ری كلنتن ده‌ڵێت "زۆر سه‌خته گفتوگۆیه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئۆبامادا بكرێت، چونكه هه‌رگیز هیچ به‌رپـرسـیارێـتیـیه‌ك له به‌رامبه‌ر هیچ ده‌نگدانێـك وه‌رناگرێت و هه‌میشه وابووه."
پـرۆسه‌كانی ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیـانه بۆ پاڵـێوراوانی پارته‌كان له سه‌ره‌تاكانی مانگی شه‌شدا كۆتایی پێ دێت.
هه‌روه‌ها دره‌نگانێـكی مانگی هه‌شت و یاخود سه‌ره‌تای مانگی نۆ به فه‌رمی پاڵـێوراوانی پارته‌كان له كۆبوونه‌وه نیشتیمانیـیه‌كانی پارته‌كاندا ده‌سـتنیشـان ده‌كرێن و له چواری مانگی یانزه‌دا هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.