ناكۆكی نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی عێراق بووه مایه‌ی دواخستنی
په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی سـاڵی 2008 ی عێراق، كه پـێشـتر پـێشـبینی ده‌كرا به سـانایی ده‌ربازبێت.
دره‌نگانێـكی ڕۆژیی دووشه‌ممه پـێشـنیاری ته‌رخانكردنی 48 ملیار دۆلار بۆ بودجه‌ی ئه‌مسـاڵی عێراق هه‌ڵـوه‌شـایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ناكۆكی له نێوان ئه‌ندامانی شیعه و سوننه و كورد له‌سه‌ر چۆنێتی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه سه‌ریهه‌ڵـدا.
ناكۆكی گه‌وره‌ی نێوان په‌رله‌مانتاره‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ته‌رخانكردنی له سه‌دا 17 بودجه‌كه بوو بۆ هه‌رێمی كوردسـتانی ئۆتۆنۆمی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سـێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئاڵایه‌كی نوێی كاتیـیان بۆ وڵاته‌كه‌یان په‌سه‌ندكرد كه تیایدا نووسـینی الله أكبر له نووسینی سه‌دام حسێنه‌وه گۆڕا به خه‌تی كوفی.
هه‌روه‌ها له ئاڵا نوێـیه‌كه‌دا سێ ئه‌ستێره‌كه‌ش لابراوه. وه‌لێ سێ خه‌ته سوور و سپـی و ڕه‌شه‌كه ده‌مێنـێته‌وه.
عێراقیـیه‌كان كێشمه‌كێشـیان بوو له‌سه‌ر ئاڵا كۆنه‌كه كه سه‌رده‌می ڕژێمه دڕندانه‌كه‌ی سه‌دام حسـێنی وه‌بیر ده‌هێنانه‌وه.
هاوكات هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه توندوتیژی زیاتر له عێراق ڕوویدا.
خۆكوژێـك خۆی له به‌رده‌م ده‌رگای خوێندنگه‌یه‌ك له شـاری باقوبه ته‌قانده‌وه و له ئاكامدا21 كه‌سی برینداربوون كه زۆربه‌یان خوێندكار و مامۆسـتا بوون.
سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ گۆڕینی ئاڵای عێراق په‌یامنێری به‌شی كولاردی ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی له شـاری هه‌ولێره‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.