عێراق وا له قه‌یرانێـكی سـیاسیدا، لایه‌نه عێراقیـیه‌كان له نێوان یه‌كتردا ڕێـكـكه‌وتنی ستراتیژی مۆرده‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی هاوهه‌ڵوێسـتی و هاوبه‌رنامه‌یی له نێوان خۆیاندا ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شـدا هێشتاش زۆرێـك له كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی له ڕاگه‌یاندنه‌كانیاندا جه‌خت له ئاڵۆزبوونی زیاتری ئه‌و گرفته سـیاسیـیانه‌ی نێوانیان ده‌كه‌ن و ده‌شڵێن هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌ركردن.
ئینجا جێی خۆیه‌تی لێره‌دا بـپـرسین ئایا پـێـكهاته ئاڵۆزه‌كه‌ی عێراق هۆكاری سه‌ره‌كیـیه بۆ ئه‌م كێشـانه؟ ئایا پـێـكه‌وه ژیانی پـێـكهاته‌كانی عێراق پـێـكه‌وه ژیانێـكی سه‌پـێنراوبووه و یان له‌سه‌ر بنچینه‌ی خواستی هه‌موو پـێـكهاته‌كانه؟
ڕێبه‌رانی ئه‌مڕۆی عێراق ده‌توانن چی بكه‌ن بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌م ته‌م تومانه‌یه‌ی به‌ری ئاسـمانی عێراقی گرتووه كه به لای هه‌ندێـكه‌وه له‌گه‌ڵ باشتربوونی وه‌ك ده‌گوترێت ڕه‌وشه ئاسایشـیـیه‌كه‌ی عێراق ئاینده‌ی سـیاسی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و ئاكامێـكی نادیار ده‌ڕوات.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م باره سـیاسیـیه‌ی عێراق و میوانداری هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووس سـتران عه‌بدوڵـڵا و توانا عوسـمان كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 16 خوله‌كه.