ده‌زگای كوشتن و بڕینی به ناو ئیتلاعاتی ئێران ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كۆڕی بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژاری شـاری سـنه‌یان ده‌ستگیركردووه و پاش دوو هه‌فته به كه‌سوكاریان گوتووه گوایه كوڕه‌كه‌یان خۆی كوشتووه و ئه‌وه‌تا له گۆرستان ناشتویانه.
ئیبراهیمی لوتفوڵاهی ته‌مه‌ن 27 سـاڵ خویندكاری پـۆلی دووی كۆلێژی ماف بوو له
زانكوی په‌یامی نووری سنه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕێـكـكه‌وتی 6 ی یه‌كی 2008 دوای ئه‌وه‌ی له زانكۆوه به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌ڕۆیشته‌وه له ڕێـگا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت. پاش دوو ڕۆژ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌توانن له زیندانی سنه چاویان پـێی بكه‌وێت و ده‌ڵێن كوڕه‌كه‌یان له بارێـكی ده‌روونی ئاسایـیدا بووه و ته‌نانه‌ت داوای لێ كردوون جلوبه‌رگی بۆ به‌رن. به‌ڵام پاش هه‌فته‌یه‌ك به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ڵێن كوڕه‌كه‌تان ئه‌وه‌تا له گۆڕسـتانی به‌هه‌شتی محه‌مه‌دی شاری سنه ناشتومانه. كاتێـكیش كه‌سوكاری ده‌چنه گۆڕسـتان ده‌بینن گۆڕه‌كه‌یان هه‌ڵبه‌ستووه تاكو نه‌توانن ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ربهێنـنه‌وه و پـزیشـكی داد چاوی پـێی بكه‌وێت و هۆی مردنه‌كه‌ی ئاشـكرا بكات.
ڕێـكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردسـتانی ئێران به‌یانـنامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌م تاوانه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا گومانی خۆیان له‌و ئیدیعایانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ڕژێمی ئێران ده‌ربڕیوه كه ده‌ڵێن ئیبراهیمی لوتفوڵاهی خۆی كوشتووه.
هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی له‌و باره‌یه‌وه وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ سـامان ڕه‌سوڵـپـور، ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی ڕێـكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردسـتانی ئێران سـازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:41 خوله‌كه.