سه‌عید جه‌لیلی گه‌وره وتووێـژكه‌ری ناوه‌كی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی و چین له ڕووی
پـرنسـیـپـیـیه‌وه هه‌ڵوێسـتی هاوشـێوه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران.
دوابه‌دوای وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی چیندا و له لـێـدوانێـكدا بۆ په‌یامنێران جه‌لیلی گوتویه‌تی هه‌ردوو وڵات ڕوانینی هاوبه‌شیان هه‌یه له‌سه‌ر سـزاكان و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ناوه‌كی و هه‌روه‌هاش مافی هه‌موو وڵاتێـك بۆ به‌كارهێنانی ئاشـتیـیانه‌ی وزه‌ی ناوه‌كی.
چین كه داوای له ئێران كردووه داواكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێ بكات و هه‌موو ئه‌و گومانانه‌ش بڕه‌وێنێـته‌وه كه له‌سه‌ر جموجۆڵه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران هه‌ن، له هه‌مان كاتیشـدا قایل نیـیه به‌وه‌ی سـزای توندتر بسه‌پـێنرێته سه‌ر ئێران.