نارین له دایكبووی شـاری دێركی نزیـك قامشلویه. له ته‌مه‌نی 10 سـاڵیـیه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كوردسـتانیان جێـهێشـتووه و له 1991 وه له وڵاتی سوید نیشته‌جێ بوون.
نارین به‌هۆی دوركه‌وتنه‌وه‌ی له نیشتیمان و گه‌له‌كه‌ی گۆرانی و میوزیـك كاریگه‌ریـیه‌كی زۆری كردۆته سه‌ر ده‌رونی.
نارین كچی هونه‌رمه‌ند جودی فه‌قه‌یه و هه‌ر بۆیه باوكی هانی داوه به‌ره‌و جیهانی گۆرانی بڕوات و په‌ره به تواناكانی له‌و بواره‌دا بدات. له ته‌مه‌نی 19 سـاڵیدا چووه وانه‌ی له گۆرانیدا له Kulturama وه‌رگرتووه كه گه‌وره‌ترین قوتابخانه‌ی هونه‌ریـیه له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید.
نارین له پاڵ كاری هونه‌ری له زانكۆی سـتۆكهۆڵم قانون و سـیاسه‌ت ده‌خوێنێت و ئه‌مسـاڵ دوا سـاڵی خوێندنه‌كه‌یه‌تی.
نارین ماڵپه‌ڕی خۆی هه‌یه و ئه‌مه ناونیشـانه‌كه‌یه‌تی www.narinfeqe.com
هاوكارانمان فه‌خریـیه دۆسكی و به‌ریڤان یوسفی پـێـكه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 19:56 خوله‌كه.