كۆمه‌ڵێـكی توندڕێ له هاوپه‌یمانێتی سه‌رۆك وه‌زیری ئێهود ئۆڵمه‌رت خۆی له حكومه‌ت كێشـاوه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆكی پارتی یئیسرائیل به‌یتینو، ئه‌ڤیگدۆر لێبه‌رمه‌ن، ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی له ئۆرشه‌لیم قودس ڕاگه‌یاند.
وه‌زیری كاروباری ستراتیژیـیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی له هاوپه‌یمانێتی ده‌سه‌ڵاتداركردووه، ده‌ڵێت هه‌ر كاتێـك وتووێـژه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له سه‌ره‌كیـیه‌كان، وه‌كو سـنووره‌كان، په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی و پاشه ڕۆژی ئۆرشه‌لیم قودس ده‌ستپـێـبكرێن.
لیبه‌رمه‌ن ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دایه وتووێـژه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای خاك له به‌رامبه‌ر ئاشتی هه‌ڵه‌یه و ئیسرائیل له‌ناوده‌بات.
پارته‌كه‌ی لیبه‌رمه‌ن 11 كورسی له كنێسه‌ت واته په‌رله‌مانی 120 ئه‌ندامه‌ی ئیسرائیل له‌ده‌سـتدایه. له پاش ده‌رچوونی هاوپه‌یمانێتی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت 67 كورس بۆ ده‌مێنێته‌وه.
ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان وتووێـژه‌كانی ئاشتیان له كۆنفرانسی ئه‌ناپڵس به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا له مانگی 11 ده‌ستپـێـكرده‌وه. هه‌ردوولا ڕێـكـكه‌وتوون له‌م هه‌فته‌یه تاوتوێـكردنی مه‌سه‌له سه‌ره‌كیـیه‌كان ده‌ستپـیبكه‌ن به‌و هیوایه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك سـاڵ بگه‌نه ڕێـكـكه‌وتن.