ده‌ینا پـێرینۆی گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی په‌سـنی پاكسـتان ده‌كات بۆ ده‌سـتنیشـانكردنه‌وه‌ی ڕۆژێـك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان. له بنه‌ڕه‌تدا بڕیاربوو هه‌ڵـبژاردنه‌كان له 8 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له پاش كوشتنی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن و سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوو بێنه‌زیر بۆتۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كان له 18 ی مانگی دوودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خانم پـێرینۆ ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به هیوایه خه‌ڵـكی پاكسـتان" بتوانن به شـێوه‌یه‌كی ئازادانه به‌شـداری له‌م پـرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن و به هیوای ئه‌وه‌یه خه‌ڵـكی پاكسـتان بتوانن بڕیار له سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تیـیه‌كی وه‌ها بده‌ن كه بتوانن وڵات به‌ره‌و پـێشـه‌وه به‌رن."
هه‌روه‌ها شـان مه‌كـكۆرمه‌كی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش سه‌باره‌ت به بڕیاری ده‌سـتنیشـانكردنه‌وه‌ی ڕۆژ بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كان تێبینی هه‌یه:
" ئێمه خۆشـحاڵین به‌وه‌ی كه ڕۆژێـكیان ده‌سـتنیشـانكردووه، ڕۆژێـكی دیاریكراو كه هه‌موو كه‌سـێـك له نێو سـیسـتمی ڕامیاری پاكسـتاندا ده‌توانێت دڵنیابێت له‌وه‌ی كه هه‌ڵـبژاردنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن. له‌م حاڵه‌ته‌ی ئێسـتادا كه ئاڵۆزیـیه‌كی زۆر له نێو سـیسـتمی ڕامیاری پاكسـتاندا هه‌یه دیاریكردنی ڕۆژ بۆ هه‌ڵـبژاردن گرنگه-- ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باسـمان له‌م گرنگیـیه كردووه-- وه گرنگی ده‌ستنیشـانكردنی ئه‌و ڕۆژه."
دوابه‌دوای كوشتنی بێنه‌زیر بۆتۆ توندوتیژیـیه‌كی خراپ له پاكسـتان سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوا له پاكسـتان ده‌كات پـێوانه‌ی ته‌نگه‌تاوی وه‌رنه‌گرێت كه بـبێته مایه‌ی خنكاندنی ئازادیـیه‌كانی هاوڵاتیـیان. مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسی له پاكستان سه‌ركه‌وتووبێت ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێسـتانه وه‌رنه‌گرێت كه ده‌بێته مایه‌ی سـنوورداركردنی توانای هاوڵاتیان بۆ به‌شـداریكردن له پـرۆسه سـیاسـیـیه‌كان:
" ئه‌وه‌ی ئێسـتاكه پـێویسـته حكومه‌تی پاكسـتان و كاربه‌ده‌سـتان بیكه‌ن ئه‌وه‌یه له ئێستاكه‌وه هه‌تا 18 ی مانگی دوو چی باشه بیكه‌ن كه بڕیاره هه‌ڵـبژاردنه‌كانی تیادا ئه‌نجام بدرێت، وه دڵنیایی بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه میدیا سه‌ربه‌خۆكان بتوانن كاربكه‌ن، دڵنیاكردنه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به شـێوه‌یه‌كی ئاشـتیـیانه به‌شـداری له پـرۆسه‌ی سـیاسیدا بكه‌ن بتوانن بیكه‌ن، وه هه‌موو به‌ربه‌سـته‌كان له‌سه‌ر پارته سـیاسـیـیه‌كان لابـبرێت. پـێویسـته تۆ ڕێـگه به كاندید و به‌شـداربووان له پـرۆسه‌ی سـیاسیدا بده‌یت ده‌سـتیان به میدیای ئازاد بگات، وه پـێویسته دڵنیایی بكه‌یته‌وه له‌وه‌ی كه تۆ ئازادترین و ڕه‌واترین و سه‌روه‌رترین پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنت ده‌بێت، چ له پـێش هه‌ڵـبژاردنه‌كان و له ڕۆژی هه‌ڵـبژاردنه‌كان، هه‌روه‌ها له پاش هه‌ڵـبژاردنه‌كان كاتێـك ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێت."
كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا له" خه‌ڵـكی پاكسـتان و ڕێبه‌رانی سـیاسی و كۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی ده‌كات كه به هێمنی بمێنـنه‌وه و پـێـكه‌وه كاربكه‌ن بۆ بنیادنانی پاشه ڕۆژێـكی زیاتر میانڕه‌و و ئاشتی و دیموكرات."